کۆسره‌ت ره‌سوڵ له فڕۆکه‌خانه‌ی فرانکفۆرت بینراوه..
29/03/2010, 12:00 (GMT+1)

ده‌بێ بووترێت کۆسره‌ت پاش ئه‌و شکسته‌ی یه‌کێتی که له هه‌ولێر له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق تووشی بوو ، کارێکی ئێجگار نێگه‌تیڤی کرده سه‌ر باری ته‌ندورستی کۆسره‌ت ، هه‌ر بۆیه نه‌یتوانی له کوردستان بمێنێته‌وه و به‌ره‌و هه‌نده‌ران به‌ڕێکه‌وت . کوتله‌ی جه‌لالییه‌کان له هه‌ولێر هه‌موو ئۆباڵی شکسته‌کانی یه‌کێتی ده‌خه‌نه‌پاڵ کۆسره‌ت ، ماوه‌یه‌که له نێو کۆڕوکۆبوونهوهکانیاندا باس لهوتۆمهته ده‌که‌ن که گوایه کۆسره‌ت بووه هۆکاری شکستی یه‌کێتی له هه‌ولێر .
سه‌رچاوه‌یه‌ک له مه‌ڵبه‌ندی 3 ی هه‌ولێر به کوردستانپۆستی راگه‌یاند: که یه‌کێتی به هه‌موو سه‌رکردایه‌تی و بنکردایهتییهوه تووشی په‌شێوی و داوه‌شان بووینه ، به جۆرێ هۆکاری راسته‌قینه‌ی دۆڕاندنی خۆیانیان لێ وون بووه و تۆمه‌ت بۆ یه‌کتر دورست ده‌که‌ن. هه‌ر ئه‌و سه‌رچاوه ووتی: یه‌کێتی ده‌بوایه رێگری له‌و هه‌موو ته‌زویره رێکخراوه‌ی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود بکردایه ، چونکه پارتی ئه‌مجاره ته‌زویری له بنکه‌کانی ده‌نگدان نه‌کرد به‌ڵکو به ته‌نسیق له گه‌ڵ هه‌ندرێن محه‌مه‌دی کۆمسیۆن ، له رێگای گۆڕینی ئه‌و لۆریانه‌ی که سهندوقهکانیان ده‌گوازته‌وه توانیان سه‌ندوقه راستییه‌کان به سه‌ندوقه پێشتر پڕکراوه‌کان بگۆڕنه‌وه و ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیاندا بگۆڕن، زۆربه‌ی چاودێرانی هه‌ڵبژاردن مه‌زه‌نده ده‌که‌ن که بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود له هه‌ولێر زیاتر له 200 هه‌زار ده‌نگی به‌م رێگایه گۆڕی بێت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان





















