ئاشكرابوونی پیلانێكی ئیرهابی (ده‌زگای پاراستن)ی بنه‌ماڵه
28/06/2011, 12:00 (GMT+1)

به پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی كه یه‌كێكه له پاسه‌وانه‌كانی خودی مه‌سرۆر بارزانی، ئه‌وه‌ی دركاندووه، كه له كۆبونه‌وه نهێنیه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردوودا، مه‌سرۆر بارزانی، دوای ئه‌وه‌ی بۆ زیاتر له ١٥ خولهك باسی ره‌وشی سلێمانی به‌تایبه‌تیی ئۆپۆزیسۆن،كه به‌نیازن جارێكی دیكه هه‌ولی خۆپیشاندان بده‌نه‌وه‌و، بۆ ئه‌وه‌ی رێگریان لێبكه‌ین و هێزه ئه‌منیه‌كانمان بگه‌یه‌نینه ناو سلیمانی به نهێنی و كاری دژ به ئه‌وان ئه‌نجام بده‌ین، ده‌بێ چه‌ند كارێكی كوشتن به‌رامبه‌ر به چه‌ند ئه‌ندام و كادیرێكی پارتی ئه‌نجامبده‌ین، به‌تایبه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستیان له ته‌قه‌كردنی ڕۆژی ١٧ی شوبات هه‌بووه، بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كسه‌ر گۆران و كۆمه‌ڵی ئیسلامی تاوانبار بكه‌ین، له هه‌مان كاتدا هێزه نهینیهكانمان له سنوری پارێزگای سلیمانی به پێی نه‌خشه‌یه‌ك دابه‌شی سه‌ر باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له سلێمانی و لق و ناوچه‌كان و مه‌كته‌به‌كان بكه‌ین.
سه‌رچاوه كه ئه‌وه‌ی دركاندووه لیستی ١٢ كه‌سیان ئاماده كردووه كه پارتین و سه‌ر به ده‌زگای پاراستنی لقی ٤ ی سلێمانین، به‌لام سهرچاوههكه ته‌نها ناوی ٦ كه‌سیان به ده‌ست كه‌وتووه، تا خۆیان تیرۆریان بكه‌ن! له‌وانه:
1. سامانی ئه‌حه ده‌مانچه، كه ریكۆرته ڕه‌شه‌كه‌ی له‌به‌ردابووه‌و به ده‌مانچه له‌به‌رده‌م لقی ٤ ته‌قه‌یی كردووه
2. سیروانی به‌كری سابیر
3. جه‌مال ههرگینهیی
4. میرانی ئیبراهیمی ڕه‌شه به‌حری، برازای خدری ره‌شه به‌حری
5. عه‌قید ی ئاسایش حه‌سه‌ن قادر ئه‌له سه‌ید سادقی
6. مقده‌م نه‌وزاد ئامر فه‌وج له فه‌رمانده‌ی سلیمانی پارتی، كه له رۆژی ١٧ شوبات به بیكه‌یسی و كلاشینكۆڤ ته‌قه‌ی له گه‌نجانی سلیمانی كردووه!
تێبینی:
له ڕوانگه‌ی په‌رۆشی و دلسۆزی بۆ كورد و گه‌نجانی سلیمانی ئه‌و پاسه‌وانه‌ی مه‌سرۆر بارزانی ئه‌م نهینیانهی ئاشكراكردووه، بۆ زانیاری خوینه‌ران مه‌سرۆر بارزانی به‌رپرسی پاراستنی بنه‌ماڵه ٥٠٠ پاسه‌وانی تایبه‌تی خۆی هه‌یه...كه یه‌ك سۆرانی له نێوانیاندا نییه!
كارمه‌ندیكی پاراستن/ سه‌رسوور
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






















