دوو مانگە مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتی، مووچەی كارمەندەكانی نادات
10/04/2010, 12:00 (GMT+1)

سەرچاوەیەك لەpukmedia ەوە رایگهیاند: كە سەرەڕای ئەو هەموو پارەیەی لەلایەن مەكتەبی سیاسی یەكێتییەوە بۆ دەزگای راگەیاندن دەنێردرێت، بەڵام لەلایەن ئازاد جندیانی بەرپرسی راگەیاندنەوە تەخشان و پەخشان دەكرێت و ئەوەی خۆی مەبەستی بێت لەسۆران و جوندیان و رەواندوزەوە ئەو ناوچانەوە بێت پارەی بۆ سەرفدەكات و كارمەندەكانی دەزگاكەشی بێ پارەو پول ماوەی 55رۆژە مووچەیان وەرنەگرتووە.
سەرچاوەكە لە pukmedia وتیشی: هەندێ كارگوزار و كارمەند هەن لەتەلەفیزیۆن و لەناو مەكتەبی راگەیاندن تەنها بژێوی ژیانیان لەسەر ئەو مووچە كەمەیە، بەڵام دەزگای راگەیاندن بەبەهانەی نەبوونی نەسریەو نەهاتنی نەسریە پارە نادەن بەكارمەندەكان و هەر ئەمەش وایكردووە بۆڵەبۆڵ و قسەی ناشیرین لەنێو كارمەندەكانی بەتایبەتی تەلەفیزیۆنی گەلی كوردستان و رادیۆی دەنگی گەلی كوردستاندا دەبیسترێت بەئازاد جوندیانی و تەنانەت هەندێكیان هەڕەشەی ئەوە دەكەن ئەگەر پارەیان نەدرێتێ دەوام ناكەن و دەشڵێن كە یەكێتی پارەی نییە بۆ كەناڵەكانی داناخات و كۆمەڵێك گەنجیش لەتەلەفیزیۆن بەنیازی ئیمزا كۆكردنەوەن لەدژی ئەو رەفتارەی ئازاد جوندیانی و نەبوونی مووچە لەچاو ئەو دەناسن.
سەرچاوەكە لەدرێژەی لێدوانەكەیدا نیگەران بوو لەوەی كە كارمەندان دەزانن مەسەلە نەبوونی پارە نییە، بەڵكو دەیانەوێت خەڵك تووڕە بێت، هەروەها وتیشی: ئەمە هەموو پاداشتی شەونخونی كارمەندانی راگەیاندنە لەلایەن یەكێتی یەوە كە دەیاندرێتەوە و بەتایبەتی ئەو ماندووبوونەی شەو و رۆژانی هەڵمەتی هەڵبژاردنی 7/3.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






















