<

مژدە

21/04/2011, 12:00 (GMT+1)


بەسەر چوو چەرخى كۆیلە بوون مژدە وا رۆژى نوێ هەڵات
چراى سەربەستى هەڵگرن وورد و درشتتان بۆ وڵات
وا قەڵاى زۆردارى ڕما بڕایەوە مێژووى ئازار
توایەوە بەستەڵەكى ژان ژیایەوە گوڵ و گوڵزار
نەسرەون تا سەربەست بژین دەرفەتە كوڕانى ئازا
ڕاپەڕن دەى هەڵمەت بەرن لە سەرتاپاى نیشتماندا
هەموو پێكەوە پیر و جوان شانبەشانى چەوساوەكان
بچن بە گژ تاریكیدا تا بۆنكەن گوڵى هیواتان
مژدە گەلى من وشیارە بۆ سەدەى نوێ هەنگاو دەنێ
لە ناو داستانى مێژوودا وەك ئەستێرەى گەش دەڕوانێ

 
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان