دكتۆر میران لەنیوان خزمەت و دانانى سنورێك بۆ دەستى كادیرانى حزب لەناو بەڕێوەبەرایەتى گشتى تەندروستى سلیمانى
21/05/2012, 12:00 (GMT+1)
بەرێز بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى سلیمانى پاش بەخێرهاتن و سەركەوتن لەم پوستە تازەیەدا دیارە بەنسبەت بەریزت بەوەناسراویت كەسێكى كراوەو خوشەویستیت لەناوناوەندى تەندروستیدا لەگەل َ ئەوەى پلەى حزبیت هەیە بەپێویستم زانى وەك كارمەندێكى تەندروستى هەندیت كارى ناشایستە بخەمەبەرچاوت كەئەم دیاردەیە بەردەوامە بەهیواین بەڕێزت ئەگەر بنەبڕى نەكەیت سنورێكى بۆ دابنێیت بەڕێز دكتور میران بەڵێ ڕاستە شوێنى ئەم پۆستە یەكێتى نیشتمانى كوردستانەلەسلیمانى و بەموڵكى خۆى ئەزانێت بەلام ئەمەئەوناگەیەنێت كارو ئەركە پیرۆزەكەت وەلا بنێت بۆ ڕازیكردن و لەژێر فشارى ئەوكادێرانەى كە فەرمانبەرن لەناوەندە تەندروستیەكاندا و هەریەكەیان پۆستێكى هەیە بەتایبەتى چەند كەسانێكیان پۆستى بەڕێوەبەریان هەیە لەنەخۆشخانەو بنكەتەندروستیەكان
بەڕێزان هەندیك لەم كەسانە كەپلەى ئەندام كومیتەو كەرت و هتد000 یان هەیە دەستیان خستوتە ناو هەموو جومگەكانى فەرمانگەى تەندروستى ئەوەش تەنها بۆ بەهێزكردنى پێگەى خۆیانە وەئەمانەش هەرۆژەى پیاوى یەكێكن پۆستەكانى بەڕێزتان بەكارئەهێنن بۆ سودى تایبەتى وە مەڵبەندى (1) ى سلیمانیان كردۆتە فشارێك
بۆمل كەچ كردنى كەسانى وەك ئێوە واخویان پیشان ئەدەن تەندروستى سلیمانى كاولەوەو ئەمان ڕایان گرتووە
بەلام پێچەوانەكەى ڕاستە تەندروستى سلیمانیان شێواندوە بەقەد هەموو نەیارەكانى یەكێتى ئەمان زەرەریان لە
پێگەو ناوو سومعەى یەكێتى داوە بەكارە نەشیاوەكانیان ئیستەش لەژێر چەترى جەنابت خەریكى پیلان دانان بۆ شكست هیانى كارەكەى تۆ بۆ ئەوەى بڵێن ئەمە كاندیدى ئێمەنیە وەلەسەرەوە خۆیان بەدڵسۆزت ئەزانن وەبەهەر شێوەیەك بێت ئەیانەوێت سەرنجت ڕابكێشن كەزۆر دڵسۆزن تكایە مەكەوەرە داوى ئەمانەوە ئەمانە هەر ڕۆژەى لەسەر حەبلێك یارى ئەكەن تابگەنە ئامانجى خویان و پۆستەكەى جەنابت بەكار بهێنن بۆخۆیان و چەند كەسانێك وەك ئەوەى كەپێشتر بۆیان چووەتەسەر وەبەڕێزت دەتوانیت زور بەئاسانى ڕاستى ئەم قسانەت دەست بكەوبت وەئەو چەند كەسە زۆر لەناو فەرمانگەى تەندروستى دیارن و پیاوى كێن بۆیە ئێمە زۆر بەهیواوە چاوەرێى گورانكارین لەم جۆرەكارانەو ناساندى ئەم كەسە ناشایستانەى ناو یەكێتى و ناوەندەتەندروستیەكان بە یەكێتى كەبەكارە ناشایستەكانیان ڕوى حزبەكەیان ناشیرن كردووە كەبەپێچەوانەى بەڵێنەكانى حزبەوە هەڵسوكەوت ئەكەن كەداویانە بەخەڵكى بۆ چاكسازى و گەڕانەوەى یەكێتى نیشتمانى بۆناو جەماوەرەكەى كەلەدەستى داوەدیارە بەڕێزت وەك خزمەت كردن موڵكى هەمووخەڵكى سلیمانیت بەهیواى سەركەوتنت لەكارەكەتداو پیشكەش كردنى جوانترین خزمەت و گۆرانكارى لەم پۆستەدا كەیەكەم ئەزمونتە.....
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان




















