لە شەڕت شەریکم لە خۆشیت تەریکم!
29/03/2010, 12:00 (GMT+1)
هەڵەبجە دیسانەوە لەلایەن یەکێتی و گۆڕانەوە
لە خاچ درایەو!
ئاواتی هەر تاکێکی هەڵەبجە یی هاتنە کایەی
کەشێکی دیموکراسی و ئازاد وە هەڵبژاردنێکی
بێگەرد بۆ ئەوەی بتوانێ ڕۆڵەکانی خۆی بنێرێتە
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و بتوانن داکۆکی لە
کێشەی نەتەوەکەیان و شارەکەیان و ناوچەکەیان بکەن، زۆر بە پەرۆشەوە بەرەو سندوقەکانی دەنگ
دان ڕۆشتن و گەرەکیان بوو ئەمجارە نەخشەی
شارەکەیان بەدەستی ڕۆڵەکانی خۆیان بنەخشێنن
بەڵام بەداخەوە ئەو ئاواتەش وەک هەموو ئاواتەکانی کە لە گۆر نرا.
وتمان ئەمجارە کاک ووریای حاجی فەرەجی زەڕەو
کاک عومەری حاجی عەنایەت دەچنە پەرلەمانی بەغداد دەنگیکی زۆری خەڵکی هەڵەبجەو ناوجەکەیان بۆ درا بەڵام بێ دانانی هیج
ڕێزیک بۆ ئەو دەنگانە و شارەکە یەکێتی و گۆڕان
تەنانەت یەکێکیانیان بە شارەکەمان ڕەوا نەبینی
هەردوو کاندیدەکەمانیان پێشکەش کرد بە کەسانێک تەنها لە ساڵێکدا لە 16ـ3 دا ناوی هەڵەبجە دێتەوە یادیان .
من بۆ خۆم دەنگی خۆم و خێزانم و زۆربەی کەسو کارم وەک هەڵەبجەیی یەک وەک هاوڕێ و برایەک
بۆ ووریا ی حاجی فەرەج دا بەداخەوە دیسانەوە
هەڵەبجەیان لە خاچ دایەوە.
دەبوو یەکێتی و گۆڕان حسابێکیان بۆ هەڵەبجەیی
یەکان بکردایە!
بەڵام منی هەڵەبجەیی وادەزانم لادانی ئەم دوو
بەڕێزە هەڵەبجەیی یە هەر وەک لادانی ڕێگەی
سلێمانی هەڵەبجە تەوێڵە وابوو مێژوو دووبارە بویەوە،
کاربەدەستانی سلێمانی هەرچۆن لە پەنجاو شەستەکانی سەدەی ڕابردودا هێڵی بازرگانی نێوان ئێران و عێراقیان بەسەر هەڵەبجەدا گۆڕی
بە کردنەوەی خەتی زەڵم خورمال تەوێڵە وە کە نار خستنی هەڵەبجە ! ئەوا بۆ جارێکی کە هەڵەبجەیان کەنار نایەوە.
وابزانم هەڵەبجەیی یە بەتەمەن و ئەزمونەکان
ئەم بەسەرهاتە باش دەزانن حاشا هەڵنەگرە،
بۆ دوو هەڵەبجەیی ببن بە کەفشی فیدای سیاسەتتان هیوادارم هەموو هەڵەبجەیی یەکان لەو دوو لایەنە ئەمە بە هەند وەر بگرن و بیکەنە
گلەیی و ڕەخنە لە سەرکردەکانیان :-
بڵێن بۆ ڕێزتان بۆ ئەو هەموو دەنگە دا نەنا
دەبوو هەڵەبجە تایبەتمەندی خۆی هەبوایە .
دە بوو کورسیەکی کۆتاش بۆ یەکێک لە نوێنەرانی
قوربانیانی چەکی کیمیاوی بوایە لە هەڵەبجە
کەچی دەنگە کانی خۆشمان ئەنفال کرا یەوە.
ئەڵمانیا
28-3-2010.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان