لۆبی کوردی - ئاگاداری
19/03/2011, 12:00 (GMT+1)
سڵاوی زانست و تێکۆشان...
دڵسۆزانی گەلەکەمان ڕەوەندی کورد لە دەرەوەی ووڵات، ئاوەرەبووانی هەندەران، سەرجەم لایەن و ڕێکخراوەکانی کوردی و نەتەوەکانی تر، بەگیانێکی دڵسۆزانە بڕواننە کێشەی نەتەوەیەکی ٥٠ میللیۆنی لە تورکیا و ئێران و عێراق و سوریا وە ئەرمێنیا، تەنیا میللەتین لەدوای داگیرکاری ئیمپراتۆریەتی عوسمانی و بەریتانیەکانەوە تا ئستا ئازاد نەبووین. . داواتان لێ دەکەین کەوا ڕۆژی ٢١ی نەورۆز ٢١ی مارس ٢٠١١ دووشەمە کات ٢ تا ٧ی ئێوارە،خۆپێشاندان ئەنجام دەدەین بەیەکەوە داوای سەربەخۆیی بۆ هەر پێنچ پارچەی کوردستان دەکەین لە بەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی بەریتانیا لە ژێر ناونیشانی (ئەو ڕۆژە نامانەوێت ئاهەنگ بگێڕین دەمانەوێت سەربەخۆ بین) ساڵی نوێ نوێ ناکەینەوە، بەڵکۆ داوای ئازادی سەرتانسەری دەکەین. بەم بۆنەیەوە ئاگادارتان دەکەینەوە بۆ مانگرتن و ڕێپێوانی گشتی بەبێ جیاوازی ئەگەر بەژدار دەبن تکایە ناو ناونیشانی لایەن، کۆمەڵە، ڕێکخراو، کۆمپانیا، ماڵپەڕەکانی ئەنتەرنێت، ڕوومەکانی پاڵتاک، گروپەکانی فەیس بووک توویتەرەکانتان بنێرن یان پەیوەندی بکەن بەم تەلەفۆنانەی خوارەوە.
لەسەر دووخاڵی گرینگ ئاراستەی بەریتانیا و جیهان دەکەین، دابەش بوونی ئێمە کە مێژوو دروستی کرد دابەشتان کردین، بەڵام ئێستا ئەگەر دەتانەوێت هاوڕێ بین تکایە پاڵپشتیمان بکەن لە سەربەخۆیی لە هەر پێنچ پارچەی کوردستان. یان پاڵپشتی کردنمان لە یەکێتی ئەوڕوپا بۆ ڕیفراندۆم لە هەر پێنچ پارچەی کوردستان، خاڵی دووەم ڕێگە بدەن ئازارەکانمان باس بکرێت لە میدیاکانتان، لە بەر ئەوەی قەدەغە کردنی کێشەکانی کورد لەمیدیاکان خۆی لەخۆیدا دووبارە کوشتنی ئێمەیە. وە هەرچی لایەن هەیە پەیامی خۆی ئامادە بکات.
[email protected]
[email protected]
[email protected]
07791975198
07955674802
ڕەوەندی کورد - لۆبی کوردی
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























