<

ڕوونکردنه وه یه کى پێوویست بۆ نووسه رێکى ترسنۆک دژه‌ تیرۆرو ده‌زگای زانیاری ده‌ست ده‌خه‌نه‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌وروپاوه‌.!

02/03/2010, 12:00 (GMT+1)
ستافى کوردستان پۆستى به رێز ، خوێنه رانى به ڕێز ، له 2010.03.01وتارێک به ناوى منه وه له ژێر ناونیشانى (دژه‌ تیرۆرو ده‌زگای زانیاری ده‌ست ده‌خه‌نه‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌وروپاوه) بڵاوکراوه ته وه گه ر نووسه ر بوونى هه یه با وێنه ى خۆى بخاته ڕوو ، بمبوره ئه گینا تۆ نووسه رێکى ترسنۆك و ناو دز و ساخته قه ڵه مى ، نوسه ر ناوى منى بۆ چه ند مه به ستێکى گڵاوى خۆى و چه واشه کردنى خۆینه ر به کار هێناوه ، من لێره دا ده مه وێت ئه وه ڕوون بکه مه وه که من (سامى ساڵح على سه نگاوى) م و نووسه رى ئه و نووسراوه نیم ، ئه مه لێره دا به رگرى نیه له ده سته ڵات و ده زگاکانى ، به ڵکو ئه رکیکى ئه خلاقى و مه بده ئى و مافى خۆمه ئه م ڕوونکردنه وه یه بده م و رێگه ى یاسایى بگرمه ده ست و به دواداچوونى بۆ بکه م ، من که سێکى گۆرانخوازم و هه موو کاتى خۆمم ته رخان کردووه بۆ سه رخستنى به ره ى جه ماوه ر و بروام ته نها به پڕۆسه ى گۆڕانه و بێ به ڵگه و دۆکمێنت که س تاوه نبار ناکام ، له هه مانکاتدا به توندى ئه و نووسینه ڕه تده که مه وه و له دوور و نزیکه وه په یوه ندى به منه وه نیه ، دیاره له دوایى سه رهه ڵدانى گۆڕان و درووست بوونى ئۆپۆزیسۆن له کوردستان و شکستى هه ردوو حیزبى ده سته ڵات و جیابوونه وه و ته کینه وه ى ئه ندامانیان ، ده ما مکداره کانى حیزب که سانێکیان له ناوخۆیاندا ته رخان کردووه بۆ درووستکردنى کێشه و ناڕه زایى له نیوان ئه و که سانه ى که هێشتا گومانیان لێده که ن که ئه وانیش بروایان به پرۆسه ى گۆڕان هه یه په یوه ندى شه خسیان به گۆڕانخوازانه وه هه یه و دیانه وێت ناڕاسته خۆ ده رگا به ڕوویاندا دابخه ن و کۆنتڕۆڵیان بکه ن ، من دڵنیام ئه و ‌هاوڕێیانه زۆر له نووسه ر هۆشیارترن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان