<

وەڵامێك بۆ فەرمانبەرە ترسنۆكەكەى ئەوقاف.

10/02/2010, 12:00 (GMT+1)

 
 كەسێك بەناوى سامان كە لەقەبێكى نەقشبەندى بەخۆوە ناوە و بابەتێكى لەسایتى كوردستان پۆست بڵاوكردۆتەوە و تیایدا دەیەوێت عەرزى عەزەڵات پیشان بدات و بەحسابى خۆى هەرەشە لەبەرپرسانى وەزارەتى ئەوقاف دەكات و بەحساب گەندەڵیەكانیان بڵاو دەكاتەوە و وەك سەرەتایەك بە (دلێر بالیسانى)دەستیپێكردوە،
 هەرچەندە زۆربەى ئەو شتانەى كە لەسكاڵایەكدا بۆ كاك كامیلى حاجى عەلى وەزیرى ئەوقاف نوسیوێتى زیاتر بۆنى كێشەى شەخسى لێدێت و هیچ بەڵگەیەكى پێشكەش نەكردوە تەنها قسە و قسەڵۆك نەبێت.،بەڵام لەدوو جێگاى نوسینەكەیدا فەڵتەى كردوە و جارێك كاك(شێخ محەمەد شاكەلى)وەزیرى ئەوقافى پێشو بە(شەریكە دز)ناودەبات و هەرەشەى ئەوەش دەكات كە ئەگەر كامیلى حاجى عەلى ئیجرائات نەكات ئەوا بەدەردەكەى شاكەلى دەچێت، دیارە ئەم برادەرە ئەوەندە ناحاڵیە نازانێت یان چاوى بەرایى نایەت دان بەو راستیەدا بنێت كە (شێخ محەمەد شاكەلى)ئەگەر باشترین وەزیرى كابینەى پێشوى حكومەتى هەرێم نەبوبێت ئەوا یەكێك بووە لەسەركەوتوترین وەزیرەكان و ئەم راستیەش هەموو خەڵكى كوردستان دەیزانن و دەیناسن و رەنگە تەنها ئەو گەندەڵە نەخوێندەوارانەى كە بازبازێنى حزبیان دەكرد لەئەداى شاكەلى نارازیبوبن و دەلیلیش بۆ ئەم بۆچونەم ،بەدرێژایى چوارساڵ كە شێخ محەمەد شاكەلى وەزیرى ئەوقاف بووە ،یەك بابەتى گەندەڵى لەسەر شێخ محەمەد شاكەلى یان وەزارەتەكەى بڵاونەكراوەتەوە، ئێستاش محەمەد شاكەلى لەوەزارەتى ئەوقاف نەماوە پۆستێكى زۆر گەورەترى پێدراوە و زۆر بەهەڵەدا چووە ئەوەى وابزانێت رۆڵى شاكەلى تەواوبووە.
 ئەم (سامان)ە بەستەزمانە لەكۆتایى نوسینەكەیدا هەرەشە لەو كەسە دەكات كە بەدواداچوون بۆ بابەتەكەى بكات و دەڵێت :ئەوەى بێتە سەرخەت نهێنیەكانى ئاشكرا دەكات، ئیتر ئەو حەقى نیە كێ دێتەسەرخەت و كێ قسەدەكات؟؟بۆیە پێى دەڵێم ئەوە من هاتمە سەرخەت و ئەگەر دەتەوێت با هەموو فایلەكانت هەر لەرۆژى لەفەفرۆشتنى بەغدا و شوقەفرۆشتنى ئەوقاف و بەجێهێشتنى ماڵ و حاڵ و سەفەرت بۆ رەزالەتى ئەوروپا و دواتریش پۆتشكاندن و ناردنەوەت و ئینجا بازبازێنى نێوان(پارتى و گۆران و یەكێتى)و بەڵێنى جاسوسیكردنت بۆ پارتى لەژێرباڵى گۆراندا،هەمووى بۆ ئاشكرا بكەم.
 دەبوایە تۆ ئاخركەس باسى گەندەڵیت بكردایە چونكە فایلەكەت یەكپارچە گەندەڵیە و ئەگەر راست دەكەیت هەرچى لەهەگبەكەتتدا هەیە هەڵیرێژە و ترسنۆك مەبە بۆ ئەوەى منیش وەڵامت بدەمەوە و گەندەڵیەكانت بەبەڵگە بڵاوبكەمەوە.
 
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان