<

بكوژانى شەهیدانى سلێمانى لەلایەن دكتۆر بەرهەمەوە بە پێنج هەزار دۆلار و دەمانچەیەك خەڵاتكران

27/02/2011, 12:00 (GMT+1)


دكتۆر بەرهەمى خۆ و میللەت فرۆش ئەڵێ كردار شەرتە .. راستدەكات كردارى شەهیدكردنى لاوانى راپەڕیوى سلێمانى و شارۆچكەكانى و كردارى هێنانى هێزى زێڕەڤانى و كردارى قبوڵكردنى ئەو هەموو سوكایەتیپێكردنەى سەرانى پارتى بەخودى نابەرهەم كاتێ هەموو زانكۆكانى هەولێریان داخست و خوێندكارەكانیان شاربەدەركرد و حسابى نەبوویان بۆ دكتۆر كردار شەرتە كرد .. ئەمانە هەمووى شەرتى ئەو كردارە چەپەڵ و ناشیاوانەبوون كە دكتۆر نابەرهەم داى بەمیللەتەكەى .

دواهەمین شەرتى كردارەكانى ئەم دكتۆرە بێ كەسایەتیە ئەوەبوو كاتێ دوێنێ بەشاهیدى هەموو لایەك فەرمانى كرد بەوەى هەموو پۆلیس و ئەفسەرەكانى لیژنەى ئەمنى خەڵات بكات بەبڕێ پارەى بەتاڵانبراو .. بەڵام خەڵاتى تایبەتیش كەبڕى پێنج هەزار دۆلار و دەمانچەیەكى ئەمریكى بوو لەلایەن دكتۆر نابەرهەمەوە تەرخانكرابوو بۆ ئەوانەى دەست و پەنجەیان بەخوێنى لاوانى سلێمانى سوور بووە بەبەڵگەوە ، لەوانەش خەڵاتى تایبەتى بوو بۆ ملازم موحسینە جەللادە ترسنۆكەكەكانى شارى سلێمانى عەمید ئاسۆى بەرێوبەرى كارەبا و لیوا رەمەزان دێكۆنى كەئیستاش لەموكافەحە زیاد لە بیست ئەمر قەبزى كۆنى هەیە ، بەڵێ ئەمڕۆ یەكێتى نیشتیمانى كوردستان و بەرپرسەكانى ئیشیان بەم سیخوڕ و پاشەڵ بۆگەن و شەڕواڵپیس و جەردانە ئەڕوات تا بیانكاتە بەڵتەجى بەكرێگیراو و لاوانى شارى هەڵمەت و قوربانیان پێبكوژێت .

 


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان