كه‌س به‌میدیای سێبه‌ر ناڵێت دۆكهت ترشه میدیای ئه‌هلیش له‌ژێر زه‌بروزه‌نگدا گورزه ده‌كات ئه‌حمه‌د میره: پێم وایه فه‌رهاد �
15/08/2010, 12:00 (GMT+1)

ده‌رباره‌ی هه‌ڵوێستی سه‌رۆكی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسان ئه‌حمه‌د میره له‌لێدوانێكدا بۆ ستانده‌ر وتی: هه‌ڵوێستی نه‌قیبی سه‌ندیكا به‌رامبه‌ر لڤین زۆر ناشیرین بوو پێشم وایه فه‌رهاد عه‌ونی به‌هه‌ڵه هاتۆته ناو دونیای ڕۆژنامه‌گه‌ریه‌وه ئه‌بوایه ئه‌و كابرایه له‌ده‌زگایه‌كی تر ئیشی كردبا.
له‌وه‌ڵامی لێدوانێكی فه‌رهاد عه‌ونی كه وتوویه‌تی "من شتی باش له گۆڤاری لڤیندا نابینم" میره وتی : ئه‌گه‌ر فه‌رهاد عه‌ونی ئاگای له‌ڕه‌وشی ڕۆژنامه‌گه‌ری بوایه نه‌ده‌بوو له‌خۆوه جمله فڕێ بداته ده‌ره‌وه به‌س وه‌كو كورد ده‌ڵێت ئه‌و پیاوه ئاگای لهمحمودی بێ زه‌واد نییه بۆیه هه‌ر شتێك بڵێت ئاساییه.
له‌وه‌ڵامی پرسیارێكی ستانده‌ردا ئاخۆ میدیای ئه‌هلی یان میدیای سێبه‌ر زیاتر ناوی خه‌ڵكی زڕاندووهو ته‌شهیری كردووه سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری لڤین ڕایگه‌یاند: كه‌وا چه‌ندین میدیای سێبه‌ر سه‌ر به‌ده‌سته‌ڵات و حیزب به‌ره‌ده‌وام ته‌شهیر به كه‌سایه‌تی ڕۆشنبیرو نووسه‌ر و میدیای ئه‌هلی ده‌كرێت و سوكایه‌تیان پێده‌كرێت كه‌چی تا ئێستا سهندیكاو ده‌سته‌ڵات و حكومه‌ت نوزه‌ی لێوه نه‌هاتووه به‌ڵام كاتێك میدیای ئه‌هلی نووسنێكی زانستی و ڕه‌خنه‌یانه دژی ده‌سته‌ڵات بڵاو ده‌كاته‌وه ئه‌و میدیایانه ده‌كه‌ونه به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن و غه‌رامه‌كردن و دادگایی چه‌ندین پیشێلكاری تر.
له‌درێژه‌ی لێدوانه‌كانیدا ئه‌حمه‌د میره ووتی " خه‌ڵك هه‌یه له‌داخی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڕاپۆرتێك گۆڕی باوكی هه‌ڵده‌كه‌نێت كه‌چی ئه‌وانه ئه‌وه‌نده بێ مهوقیفن ووشه‌یه‌ك نادركێنن، رۆژانه له‌ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی سه‌ر به‌یه‌كێتی و پارتی ئیهانه به‌خه‌ڵك ده‌كرێت و درۆیان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت كه‌چی كه‌س پێیان ناڵێت بۆ درۆده‌كه‌ن بۆ واده‌كه‌ن".
ده‌رباره‌ی هێرشه‌كانی ده‌سته‌ڵات و سه‌ندیكا بۆسه‌ر میدیای ئه‌هلی ئه‌حمه‌د میره وتی " ئێمه ئاوی ده‌ریاین ئه‌و ده‌مانه ناتوانن ئاوه‌كه‌مان ڵێڵ و پیس بكه‌ن
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






















