بە فشارو هەرەشەكانى قەرارگا و ئیتلاعاتى ئیرانى، مامۆستا عەلى باپیر بەئەمیرو شێخ محەمەد بە پێشەواى كۆمەڵى ئیسلامى دانرانەوە!!
17/07/2010, 12:00 (GMT+1)
هەرمان خورماڵى
دوێنێ 16ى تەموزى 2010 لە كاتژمێر 10ى بەیانى، كۆمەڵى ئیسلامى دووەمین كۆنگرەى خۆی بە ئامادەبوونى زیاتر لە 700 ئەندام لە هۆڵى خانزاد لە شارى هەولێر گرێدا.
شتێكى زۆر ئاساییە هەموو حزب و ڕێكخراوێك ، لەكات و وادەى خۆى كۆنفراس بێت، یا كۆنگرە گرێبدات ، بە مەبەستى هەڵبژاردنەوەى ئەندامانى سەركردایەتى و دیراسەتكردنى بەرنامەو پڕۆژەكانى ڕابردووى و، دانان و نەخشەو پلانى نوێ، لە چوارچێوەى ئەو پەیڕەو پڕۆگرامەى، كە لە پێش هەڵبژاردنەكانیدا، بانگێشەى بۆ كردووە.
تا ئێرە زۆر ئاسایەو سرووشتیە.
ئەوەى لەمەڕ دووەمین كۆنگرەى كۆمەڵى ئیسلامى تەندروست و سروشتى نیە، هەموو بڕیارو ڕاسپاردەكان پێشوەختە، لەلایەن ژمارەیەك لە دەزگا جۆربەجۆرەكانى ئیرانەوە، سازو ئامادەكراوە، تاكو بە پێى دیدو بۆچون و بەرنامەو نەخشەكانى بەرپرسانى ئیتلاعات و قەرارگاى ئیرانى بەڕێوە بچێت و، وەك كارتێكى هەمیشەى بە دەست ئێرانیەكانەوە، بۆ كاتى پێویست بەكاربهێنرێن!
لێرەدا چەند خاڵێكى زۆر نهێنى پێش كۆنگرەو ساتى یەكەمى كۆنگرەتان بۆ دەخەینە ڕوو::::!!!
1_هەر دوو ئاغایان(عیبادى) لە قەرارگاى ئیرانى و، (سەجادى) لە ئیتلاعاتى ئیرانى ، لە نزیكەوە بەشدارى بڕیارو ڕاسپاردە پێشوەختەكانى كۆنگرەى یان كردووەو، لە یەكەمین كاتى بەستنى كۆنگرەكەدا، بەم چەند خاڵە فشارو هەڕەشەكانى خۆیان خستۆتە ڕوو:
گەر بێت و شێخ محەمەد بە پێشەواو، عەلى باپیر بە ئەمیر دانەنێرنەوە، ئەوا
پەخشى كەناڵى پەیامى ئاسمانى لەلایەن ئێرانەوە ڕادەگیرێت!
ئەوا ئەو میزانیەى مانگانە، كە بە 150 هەزار دۆلار بۆ كۆمەڵى ئیسلامى دیارى كراوە، لە تارانەوە ڕادەگیرێت!
ئەوا پەیوەندیەكانیان لەگەڵ یەكێتى و خودى تاڵەبانى دەكەوێتە لێكترازان !
تا ئەوەیان پێڕاگەیاندوون، كە بە هەوڵى ئەوان تاڵەبانى بە بروسكەیەكى زۆر گرنگ بەشدار دەكا!
ئەوەشیان پێڕاگەیاندوون، هەموو ڕێكەوتنەكانیان دەكەوێتە مەترسى بەتایبەتى بوونى كەس و كارو دەستە دائیرەى كۆمەڵى ئیسلامى لە تاران و شارەكانى دیكە و، تا بڕینى هەموو كۆمەك و هاوكارى و خاروباروو(خواردن) لە بارەگاكانیان!
2_ شەوى 15 لەسەر 16 ى تەموز ئەندامانى سەركردایەتى كۆمەڵ بە هەموو پێشنیازەكانى ئیتلاعات و قەرارگاى ئیرانى ڕازیبوون و، ئەوانیش بەرامبەر بەوە ، ئاگادارى تاڵەبانیان كردووەتەوە، كە بە بروسكە بایەخ بە كۆنگرەى كۆمەڵ بداو، هاوكارى پێویستیش ڕەوانەبكا، وەك سەرچاوەیەك لە مەكتەبى ئەمیرەوە، تاڵەبانى 50000 هەزار دۆلارى بۆ ئەمیرى ناردووە، تا لە ڕێكخستنى كۆنگرەكەیان سەرفى بكەن!
هەروەها ئاغایى سەجادى كە بەناو بەرپرسى فەرهەنگى كۆنسڵگەرى ئیرانە لە هەولێرو، بەرپرسى ئیتلاعاتە بۆ دۆسیەى حزبە كوردیەكان لە كوردستاندا، بە 100000 هەزار دۆلار هاوكارى كۆنگرەكەى كردووە!
لەماوەى 20 دەقیقەدا، مامۆستا عەلى باپیر بە ئەمیرو شێخ محەمەد بە پێشەوا دانراوەتەوە!
وابڕیارە ئیوارەى 18ى تەموز كۆتایى بە كۆنگرەكە بێت.
ئەوەى تا ئێستا بە و ڕەوشە ڕازى نیە، موشیر گەڵاڵى یە، كە لە دەرەوەى كوردستان دەژىو، بە ئاشكرا ئەوەى ڕاگەیاندووە، كە كۆنگرەكە تەنها لە كوردستان سازكراوە، هەموو بەرنامەو نەخشەو بڕیارو ڕاسپاردەكان لە كۆنسۆڵگەرى ئیرانى لە هەولێر، لەلایەن عیبادى و سەجادی یەوە، ئامادەكراوەو، وابڕیارە مامۆستا موشیر لە هەولێر لە كۆنگرەیەكى ڕۆژنامەوانیدا، هەموو نهێنیەكانى پێش كۆنگرەو كاتى كۆنگرە بخاتە ڕوو، هەرچەندە دوێنێ شەو شێخ محمەد بەرزنجى هەڕەشەى كردووە، بەوەى دەتوانێت، لە سلێمانى لەلایەن یەكێتیەوە، كێشە كۆنەكانى بۆ زیندوو بكرێتەوە، چونكە موشیر پیاوێكى ڕاستو هەقبێژ بووەو، لە چەندین شوێندا، هێرشى كردۆتە سەر تاڵەبانى بە خائینى داناوە!
سەرچاوەیەكى نزیك لە مامۆستا محەمەدحەكیمەوە، ئەوەى ئاشكرا كردووە، كە ئێرانیەكان ستایشى عەلى باپیریان كردووە، بۆ ئەو هەڵوێستەى بەرامبەر سروودى ئەیڕەقیب و، ئەوەشیان پێخۆش بووە، كە بە توندى وەڵامى بەرپرسانى پارتى داوەتەوەو، پشتیوانى خۆشیان دەربریوە، بەوەى حساب بۆ پارتى نەكەى، چونكە ئەوان پشتیوانى داود باغستانى سەربە دەزگاى مۆسادى ئیسرائیلى دەكەن!

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان