لەکوبانی کوردەکان بەنزینی خۆماڵی دروست دەکەن
28/04/2013, 12:00 (GMT+1)

مزگین : ئەو کچە ڕۆژنامە نووسەیە کە بەگەشتێک چۆتە ڕۆژئاوای کوردستان و لەوێ ڕیپۆرتاژێکی مەیدانی لە سەر شاری کوبانی ئامادەکردوە و گەڕاوەتەوە ووڵاتی سوئید ، ئەمڕۆ لە شاری یۆتهبۆری لەسمینارێکدا باسی لەکارەی کرد و ڕۆشنایی خستە سەر شاری کوبانی و کۆمەڵێ زانیاری وورد و مەیدانی بە ئامادەبوانی سمینارەکەدا .
ڕۆژێک لەگەڕەکێکی عەرەب نشین لەپێکەدانێکدا ٦کەس کوژرا چونکە خەریکی دزی و ڕاو ڕووت بوون ، لە ماڵێک خێزانێکی عەرەب بووین زەنگی تەلەفۆنەکەلێ داو یەکێک لە کوژراوەکان ئامۆزای بوو ، کەچی خاوەن ماڵ هیچ خەمێکی پیشان نەدا کە نمایشی مەرگی مرۆڤێک بکات ، لێرەوە مزگین دەڵێ تهماشابکهن شەڕ چی لە مرۆڤەکان دەکات ؟
مزگین ووتی گوبانی شارێکی کوردییە و ژمارەی زۆری دانیشتوانی کوردن ، بەر لەشەڕ ژمارەی دانیشتوان هێندە زۆر نەبوە ، ئێستا زۆر لەعەرەبەکان دێن و لەلای کوردەکان خۆیان دەپارێزن ، وێنەی سەربازێکی سوری پیشان دا کە پەنای هێناوە بۆ کوردەکان ، مزگین ووتی سەربازەکە ووتوێتی گەر بچمە لای عەرەبە چەکدارەکان دەمکوژن و بگەڕێمەوە لای ئەسەد بەخائین لەقەڵەمم دەدەن و لای کوردەکانی هەڵبژاردوە.
ماوەی ساڵ و نیوێکە هەموو شتێک لەو شارەدا پەکی کەوتوە ، خەستەخانەکان دەرمانی تێدا نییە ، دکتۆرەکان ناتوانن گیانی نەخۆشەکان ڕزگار بکەن ، باسی لە نەخۆشی سورێژەکرد کە چەند منداڵی کوشتوە . لەو شارەدا ٢٥ دکتۆر هەیە ، وێنەی خەستەخانەیەکی چۆڵیشی پشان داین کە سەگێک جێی ناهێڵێ و پارێزگاری لێدەکات ، هەمان چیرۆکی ئەنفال لێرەش لەکوبانی دووبارە بۆتەوە سەگێک نایەوێت خەستە خانەیەکی ١٥٠ قەرەوێڵەیی چۆڵ بکا و بەرگری لە خانووی خەستەخانەکە دەکات . کارەبا نییە و شەوە درێژەکان لەبەر چرا بەسەر دەبەن ، سوتەمەنی نییە و بە ئاگری دار خۆراک دروست دەکەن ، ناوچە عەرەبەکان چەکدارەکانیان خەریکی قاچاخچێتی مادەی هۆشبەرن و لە سنوری تورکیاوە هەمووشتێک ئاو دیوودەکەن ،
مزگین دهڵێت: لەسنوری تورکیاوە دەچێتە کوبانی و گەنجێکی کورد کە دەزانێ بۆ کاری ڕۆژنامەگەری دەچێت پێی دەڵێ من بەرگریت لێ دەکەم و شەڕ لەگەڵ سوپادا دەکەم گیانی خۆم بەخت لەپێناو گەشتنی تۆدا بۆ کوبانی ، کەچی چەکدارە عەرەبەکان داوای پارەدەکەن بۆ ئاودیووکردنی مزگین . لە کوبانی کوردەکان خۆیان ڕێکخستوە و هەزاران کوڕو کچی کورد لە یەکینەی پاراستنی گەلدان . زۆری کوبانی هەمووی لە دەستی کوردایە ، تەنانەت کوردەکان دادگاشیان هەیە و زیندانیش . زیاتر کەسانی تاوانکار دادگایی دەکرێن . کاتێکیش باسی ژنانی کوردی کرد لە کوبانی مزگین شاهیدی دا کە لە ڕۆژی نەورۆزدا ٣٠ ژنی کورد هاتنە ناو یەکینەکانی پاراستنەوە. باس لە پزیشکێکی ژن کرد کە ناوی نەسرین بوو شەوڕۆژ کاردەکات و پزیشکی ژنانە ، باسی لە مامۆستایەکی گەنجی کورد کرد ناوی ڕەمزی بوو کە خۆبەخش لەقوتابخانەیەک لە گوندێکی کوبانی وانە دەڵێتەوە . کاتێک ڕەخنەی لێگیرا کە بۆچی بە تێر و تەسەلی نەیتوانیوە کارەکەی بکات ، بۆ نموونە باسێکی جوگرافی و مێژووی کوبانی نەکرد و باسی شارەکانی تری نەکرد ، ووتی من کارەکەم لە سوئیدەوە بۆی چووم کوبانی بوو ، بەڵام هەواڵی ئەوەشی دا کە لەو کاتانەی مزگین لەوێ بووە دووڕۆژنامە نووسی ئیتاڵی لەوێ لە ناو عەرەباندا وونبوون و بێسەر و شوێن کرابوون. باسی ئەوەی کرد کە ١٥ حیزب لە مەجلیسی ڕۆژئاوای کوردستاندا جێگەیان گرتووە . وێنەی گۆرانی بێژێکی پسان داین لە ماڵێکی داڕزاودا و خەوی ئەوەی هەیە کە کوردستان ڕزگاری بێت و ئەویش کۆنسێرت بکات . پاشان تیشکی خستە سەر یەکەپە (یەکێتی پاراستنی گەل) کا ئامادەیان کردوە کاتێک ڕژێمی ئەسەد ڕووخا پلانیان کردوە کە بەرگری لەگەلەکەیان بکەن .

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






















