هاوارێك لە ڕاگەیاندنكاران و كارمەندانى (كەناڵى ئاسمانى جەماوەرەوە)
28/06/2011, 12:00 (GMT+1)
بۆ بەرچاوى بەڕێز (عبداللەى حاجى محمود) .بەڕێزتان لە نزیكەوە ئاگادارى ئەرك و ماندوو بون و هیلاكى سەرجەم ئێمەى (ڕاكەیاندن كاران و كارمەندانى) كەناڵى جەماوەر هەن ،كەلە سەرەتاى دامەزراندنیەوە چۆن ماندونەناسانەو لێبڕاوانە هەڵساوین بە ئەركەكانمان و هیچ كات كەمى موچە و كەمى و خراپى پێداویستیەكانى ناو كەناڵەكە و ئەركەكانمان نەیانتوانیوە كۆڵمان پێبدات و لە كار و خزمەت ساردمان بكاتەوە ، بەڕێزیشتان كەم تا زۆر هاوكارمان بون كە جێكاى سوپاسە .بە ڵام زۆر بە داخەوە كە ناچارین لە ڕێكەى ئەم نوسراوەوە بە ڕێزتان لە هەڵسوكەوت و ڕفتارى ناشیرین و خراپى (بەڕێوبەرى تازەى كەناڵەكەمان) ئاگادار بكەینەوە . كە لە ماوەى ئەم چەند ڕۆژەى دەست بەكاربونیەوە بەبێ گوێدانە هیلاكى و ماندووبون و تێكۆشانى پێشوى ئێمە ، ڕاست و چەپ كەوتۆتە گیانمان و ئەو پەڕى بێ حورمەتى و بێ ڕێزیمان بەرامبەر دەكات و قسەى ناخۆش و ناوناتۆرەنان لە كارمەندان و دەركردنى بڕیارى سەیرسەیر كە زیاتر لە عەریفێكى سەربازى ناو گۆڕەپانى سەربازگە دەچێت بە بڕیارەنامۆكانى نەك لە بەڕێوەبەرى كەناڵێكى ئاسمانى . ئەوەتا هەڕەشە لە هەندێك دەكات بە نان بڕینیان و ناردنەوەیان بۆ ماڵەوە و بڕیارى وەستاندنى چەند بەرنامەیەكى داوە و ناو ناتۆرەى دنیاى لە كارمەندەكانمان ناوەو بە یەكێك كە پێشكەشكارانى بەرنامەیەك دەڵێت (ئەمە كەى پیاوە . من پێشكەشكارى وام بۆچیە هەر خەریكى قن بایانە دەڵێى ئافرەتە) و بە پێشكەشكارێكى تر دەڵێت (دەڵە لوت زل) دنیا هەڵبسێت ئەو بەرنامەیەى دەوەستێنم چونكە نازانێت قسەم لەگەڵدا بكات، بەیەكێكى تر دەڵێت ئەم ناشیرینە نابێت هەواڵ بخوێنێتەوە ئەمە دەمووچاوى تەلەفزیونى ئاسمانى نیە بۆ كوێ دەچێت با بچێت ،بەیەكێكى تر دەڵێت ئەم (عەرەبانەى یەك تاییە) بەس مەگەر خۆى سەیرى بەرنامەكەى خۆى بكات لە كاتى دووبارە كردنەوەیدا.
جا داواكارین لە بەڕێزتان (كاك عبداللە) بفەرموون بە لێپرسینەوە و تەمێ كردنى لەسەر ئەم هەموو بێ ڕێزییەى كە دەیكات بەرەوڕوى ئێمە هەر هیچ نەبێت وەك وەفایەك بۆ ئەو ئەرك و ماندو بونەى كە چەند ساڵە لەم كەناڵەدا كێشاومانە . ئەكەر جەنابتان تەمێى ناكەن ئەوا ناچار دەبین ئێمەش بە نوسراوى هاوشێوەى ئەم نوسراوە دنیاى لێ تێبگەیەنین كەوا كێ یە و چەندە پیاوێكى (دەستپاك و داوێن پاكە) و ئەوەشى لە ژێر بەڕەیە بۆى بهێنینە سەر بەڕە ئەوسا هەموتان بزانن كەوا
ئێمە ڕووى سەرشاشەمان نیە یان بەڕێزیان

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان