دەسەڵاتى كوردى لەسەر ئاستى نێودەوڵەتى زۆر ناشیرین بووە
13/02/2011, 12:00 (GMT+1)
لەمیانەى بەشداریكردنى لەبەرنامەیەكى تەلەفیزیۆنیدا مەسحود عبدالخالق خاوەن ئیمتیازى دەزگاى ستاندەر ڕایدەگەیەنێت بزانین ئایا حیزبەكان لەپڕۆژە و بەرنامەى كۆنگرە یان ئەو پڕۆژانەى ناومان لێناون كوردایەتىتاچەند سەركەوتوو بوونە یاخود ئەوكەسانەى لەوەزارەتەكان یا شوێنى تركاردەكەن بەتەئكید شكستیان هێناوە چونكە تائێستا كەسێكمان نەدیت لەلایەن بەرپرسانى هەرێم پاداشت بكرێن كەئەمە لەكارى خۆى سەركەوتنىبەدەست هێناوە لەكایەى ئابورى یا سیاسى یا دیبلۆماسى ئێمە ماوە ماوەدەبینین یەكێك لەبەرپرسانمان دێنە سەر شاشە و دواى شكستێك دەڵێن ئەمە خەتاى خۆمانى تیابووە مەسحود عبدالخالق تەئكید لەوەش دەكاتەوەلەهەرێمى كوردستان جگە لەدروستكردنى باڵاخانەى بەرز بەرز سەركەوتنمان بەدەست هێناوە ئەگینا لەزۆرینەى شتەكانى تر شكستمان هێناوە وەكو مافىچارەنوسى یا پڕۆژەى كوردایەتى ئەو سیاسیە كوردە جەخت لەوەش دەكاتەوە كەهەرێمى كوردستان بیست ساڵە دەوڵەتدارى دەكات بەڵام زۆرن ئەوووڵاتانەى لەماوەى بیست ساڵدا گەیشتنە ڕیزى ووڵاتانى پێشكەوتوو وەكوكۆریا مالیزیا ئێران كۆمەڵێك ووڵاتى تر كێشەى هاوشێوەى ئێمەیانهەبوو كۆسۆڤۆ باشوورى سودان ئەوە گەیشتنە ناوى نەتەوەیەكگرتووەكان تائێستا نەتوانراوە بستێك لەناوچە دابڕاوە بەپێى ماددەى 140بگەڕێنرێتەوە سەر كوردستان زیاتر ئەوەش ڕووندەكاتەوە و دەڵێت تۆسەیرى هەرشتێك دەكەیت بێئومێد دەبیت بادەسەڵاتى كوردى شتێكمان پێبڵێت كەتیایدا سەركەوتوو بووبێت، سەبارەت بەوەى كەهەمیشە بەرپرسانىكورد شكستەكانیان وەكو دەستكەوت نیشانى خەڵكى كوردستان دەدەنلەبەرامبەردا مەسحود عبدالخالق دەڵێت سەردەمێك بەمشێوەیە بوو بەڵامئێستا لەسایەى میدیاى ئازاد و ئۆپۆزیسیۆنێكى چالاك ناتوانن بەمشێوەیەمامەڵە بكەن چونكە سەردەمانێك ئەو ڕێكخراوە نێودەوڵەتیانەى بەهاناىكوردەوە دەهاتن و گوێیان لێیدەگرت بەڵام ئیمڕۆ زۆر خراپ لەسەرىدەنوسن ئەوەش دەریدەخات كەكورد شكستى هێناوە ئەوەش بەو مانایە نیەكەكورد نەتوانێت بەهاناى خۆى بێت و بتوانێت خۆى چاك بكات دەتوانێتبەڵام دەبێت ئەوەش بزانرێت كەئێستا لەسەر ئاستى نێودەوڵەتى دیمەنىكورد زۆر زۆر ناشیرین بووە باوەڕبكە من زۆر جار ترسى ئەوەم هەیەسەركردەكانمان ڕاپێچى دادگابكرێن لەبەشێكى ترى قسەكانیدا ناوبراولەبارەى شێوازى مامەڵەى دەسەڵاتى كوردى لەسێ پارێزگاكەى هەرێمدەڵێت من نازانم لەكوێوە دەست پێبكەم چونكە گرانى بازاڕ و نایەكسانىو بەخێرایى پێشێلكردنى یاسا بەبڕواى من دەبوایە ئێستا ئێمەنمونەیەك باین بۆ گشت جیهان لەئازادى دادگەرى بەگشتى ڕووێكى جوانمانلەسەر ڕووپەڕى ڕۆژنامەكان نیشان دابوایە فەرموو تۆ سەیربكە تادنیاماوەباشوورى ئەفریقا شانازى بەنیلسۆن ماندێلاوە دەكات دواى 28ساڵ تەمەنىلەزیندان هاتە دەرەوە هەشت سەرۆكى ووڵات بوو دواتر بەجێى هێشت چەندجوان بوو ئەگەر حوسنى موبارەك بیست ساڵ پێش ئێستا كورسى دەسەڵاتىبەجێهێشتبوایە دیكتاتۆرى و نادیموكراتى تەنیا كێشە بۆ دەسەڵات دروستناكات بەڵكو كێشەش بۆ كۆمەڵگە دروست لەسەرجەم ڕووەكانەوە ئێستاكۆمەڵگەى نێودەوڵەتى بەرپرسیارێتى گشت كۆمەڵگەى جیهانیان لەئەستۆیەتۆ سەیربكە ئێستا ووڵاتانى عەرەب بوونەتە بەڵا لەووڵاتانى ڕۆژئاواكاتێك لەمیسر خۆپیشاندان كرا پێشبینى دەكرا ووڵاتانى ڕۆژئاوا پشتگیرىلەمیسر بكەن بەڵام دەمێكە ووڵاتانى عەرەب بوونەتە بەڵا بۆ جیهانىڕۆژئاوا دەبێت دەسەڵاتى كوردى ئەوە بزانێت كەئەویش بۆتە بەڵا بۆڕۆژئاوا.سەبارەت بەشكستەكانى كورد لەپێش 2003 و دواى ئەو ساڵە مەسحود عبدالخالقدەڵێت باوەڕبكە پێش 2003 ئەوەندە عەیبە كەپێویست ناكات باسى بكەینچونكە من جارێك گوێم لەمام جلال بوو ووتى ئەوكاتە ئێمە شێت بووینئەوە ڕەخنەیەكى زۆر جوانە بەڵام خۆزگە كۆتایى بوایە وەكو لەئاین داتۆبەى نەسوح هەیە بەڵام ئێستا و دواى 2003 خراپتر بووە چونكە ئێستائەم حكومەتەى ئێمە كەباشتر وایە بڵێم هى ئێمە نیە چونكە من لەگەڵفەقیر و هەژار و كەسى كەمدەرامەتمە لەبەرئەوەى ئەم حكومەتە هى چینىدیاریكراوە چونكە ئەم حكومەتە حكومەتى تەسریف ئەعمالى گەندەڵیەلەبەرئەوەى گەندەڵى لەكوردستان دەسەڵات بەڕێوە دەبات دیبلۆماسیەتبەڕێوەدەبات لەوە دەرچووە كەتۆ بتوانیت چارەسەرى بكەیت من باوەڕم بەوەنەماوە كەچارەسەربكرێت من وام هەست دەكرد كەلاى بەرپرسەكان باسىگەندەڵى و كەم كوڕیەكان بكەین چارەسەرى دەكەن بەڵام پشت گوێیان خستئەم بەرپرسانەى ئێستا ئاسایشى گەندەڵى دەپارێزن، شكست یان كەموكوڕىلەكوردستان هەیە مەسحود عبدالخالق دەڵێت من بیرمە دواى ڕاپەڕینكاتێك ماڵ و موڵكى خەڵك ئەودیوى ئێران دەكرا بەڕێز بارزانى ووتىئەوانە مافیان دیارە ئەم دەسەڵاتەش هەرلەسەر ئەم ئەساسە دروست بووەكەواتە ئەمە لەشكستیش تێپەڕیوە من باسى بەیاننامەكەى گۆڕان ناكەمبەڵام پێم باشە ئەمەى ئێستا هەیە هەڵبوەشێتەوە و دووبارەهەڵبژاردنێكى ئازادبكرێت. و با ئەوەى لەووڵاتانى عەرەب ڕوویدا بانەگاتە كوردستانیش بەبڕواى مەسحود عبدالخالق سیاسى بوونى هاووڵاتیانلەكوردستان زۆر كەم بووە كەسانى نەتەوەیش زۆر كەم بوونە بەڵام تائێستاخۆیان بەسەركەوتوو و گەورە نیشان دەدەن هۆكارى ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆپشتگوێ خستنى خەڵكى كوردستان ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ بەرهەمێهێنانىگەندەڵى ئەوەش بۆتە هۆكار بۆ ئەوەى كوردستان بستێك بەرەو پێشەوەهەنگاو نەنێت، ئەوەشى دركاند كەبەڵگەنامەیەكى ئەمریكى بینیوە كەمامجلال و كاك مەسحود 13ساڵ پێش ئێستا بەڵێنیان بەوەزیرى دەرەوەىئەمریكا داوە كەسەرجەم دام و دەزگاكانى هەرێم بكەنەوە یەك دەزگا بەڵامتائێستا جێبەجێنەكراوە ئەوەشى ڕوونكردەوە كەبەم شێوازەبەڕێوەبردنى دەسەڵات لەكوردستان ناتوانرێت هیچ هەنگاوێك بەرەوپێشەوە بنرێت ئێستا ئەگەر جلال تاڵابانى بكەیتە سەرۆكى حكومەت بەهۆىڕێككەوتننامەكەى یەكێتى و پارتیەوە فاشل دەبێت سەرسوڕمانى خۆشى لەوەنیشاندا كەلەئێستادا سسترین دەزگا لەهەرێمى كوردستان سەرۆكایەتىهەرێمى كوردستانە و ووتى ئێمە شەش مانگ پێش ئێستا نامەیەكمانئاراستەى سەرۆكایەتى هەرێم كرد بەڵام تائێستا وەڵامى نەدراوەتەوەباوەڕبكە ئەم دەسەڵاتە وایلێهاتووە تۆ نازانیت لەكوێوە دەست پێبكەیتبۆ چارەسەرى مەسحود عبدالخاق زیاتر ئەوەش ڕووندەكاتەوە كە باس لەوەدەكرا گوایە پێشمەرگە بۆتە هێزێكى نیزامى بەڵام وادەرنەچوو چونكەئەوەى ئەم دواییە بەدیكرا ڕاستیەكانى دەرخست چونكە تۆ پێویست ناكاتكاتێك پارتێكى سیاسى بەیاننامەیەك دەردەكات تۆ دەبابەى بۆ بخەیتە كاریاخود سەرۆكایەتى هەرێم نیوسەعات دانى بەخۆیدا نەگرت كەئەوەش جێگەىسەرسوڕمان بوو ئەگەر پارتى و یەكێتى تواناى دان بەخۆگرتنیان نەبوودەبوایە سەرۆكایەتى هەرێم بەمشێوەیە مامەڵەى نەكردایە بەڵكو دەبوایەڕۆڵى باوكى بگێڕایە نەك بەمشێوەیە بینرا مامەڵەى بكردایە، دەربارەىئەوەى كەگوایە سیاسەتى كوردى لەساڵى شەستەكانەوە چەقى بەستوە مەسحودعبدالخالق ڕەتیكردەوە و ڕایگەیاند كەئەو بۆچوونى لەمشێوەیە بەڕاستنازانێت و بەڵكو پێى وایە كەسەركردەكانى شۆڕشى كورد سەركەوتنیگەورەیان بەدەست هێناوە وەكو یانزەى ئازار بەڵام شكستەكانى كورد دواى2003 زیاتر دەركەوتن بەڵام سەركردەكانى ئێستا ئەوەندەیان گەندەڵى كردسەركردەكانى پێش خۆشیان ناشیرین كرد باوەڕبكە ئێستا خەڵكى گەیشتۆتەئەو بڕوایەى كەواهەست بكەن كەشێخ مەحمود و بارزانیش گەندەڵ بوونەباشترین چارەسەریش ئەوەیە فۆرماتێكى سەرانسەرى بكرێت و دەسەڵاتیشلەهەرێمى كوردستان گۆڕانى بەسەردا بێت چونكە دەبێت ئێمە كارێكبكەین هەموو كوردێك ووڵاتى خۆى خۆش بوێت ئامادەى بەرەنگارى بێتناوبراو نیگەرانى خۆشى نیشاندا بۆ ئەوەى كەهەمیشە كورد شكست دەهێنێتلەبەرامبەر چەند عەرەب و توركمانێك لەناوچەكانى باشور و ناوەڕاستىعێراق، مەسحود عبدالخالق دەڵێت ئێستا كوردایەتى بۆتە وەسیلە بۆگەندەڵى چونكە هەرێمى كوردستان بەشێوەیەكى بەرچاو لاسایى دەسەڵاتىووڵاتانى عەرەبى دەكات،لەبەشێكى ترى قسەكانیدا دەڵێت جارێكیان لەوەزیرى ئەمریكیان پرسىدەسەڵاتدارانى عەرەب چەند كەسن ئەویش ووتى 22كەسن بۆ كوردستاندەتوانرێت بڵێین 2كەسن زۆرجار دەسەڵاتدارانى كوردستان بەڵێنىچاكسازى دەدەن بەڵام دواتر بارودۆخەكە بەرەو خراپى دەچێت من لەم ماوەیەبیستم كەوەزیرى ناوخۆ زەختى لەسەر یەكێك لەپارتە ئیسلامیەكانى كوردستانكردبوو كەچیتر ڕێگەنەدات لەشاشەى تیڤیەكان كوردستان و تونس بەیەكبەراورد بكرێن دواتر ووتەبێژێكیان هاتە سەر شاشە ووتى كاكە تونس وكوردستان جیاوازیان گەلێك زۆرە بەبڕواى مەسحود عبدالخالق ئەو شۆڕشەىئێستا سەریهەڵداوە ئەو ووڵاتانە ناگرێتەوە كەباوەڕیان بەئاڵوگۆڕىدەسەڵات هەیە،مەسحود عبدالخالق دەڵێت ئەگەر بچیت لەو نۆزدە حیزبەبپرسیت كەلەگەڵ سەرۆكى هەرێم كۆبونەوەیان كردبوو هیچیان لەبارودۆخىهەرێم ڕازى نین لەكۆتایى قسەكانیدا دەڵێت ئەم دوو حیزبە گەندەڵیانوەكو خەڵات داوە بەپارتە ئیسلامیەكان كاتێك داوایان كردبوو هەندێكخەڵكیان بۆ دابمەزرێنن ئەوانیش سەركردە و ڕابەرەكانیان بۆ خانەنیشینكردبوون بەپلەى بەڕێوەبەرى گشتى ئەمەش تەنیا بەمەبەست كراوە بۆ ئەوەىئەو گەندەڵیەى لەكوردستان هەیە بەشێكیشى بەرئەوان بكەوێت لەبارەىهاوسۆزى سەركۆمار بۆ سەرۆكى میسر عبدالخالق دەڵێت ئەوە جێگاىسەرسوڕمان بوو چونكە دەسەڵاتێكى ئەوەندە ناشیرینە هەموو دنیا قێزىلێدەكاتەوە چۆن هاوسۆزى بۆ نیشان دەدەم ئەوەش بەباوەڕى من دەگەڕێتەوەبۆ ئەوەى كەگەندەڵى ستانداردى عەقڵى سەركردەكانى كوردى تێك وپێكداوە.(پوختەى قسەكانى مەسحود عبدالخالق خاوەن ئیمتیازى ستانداردلەمیانەى بەشداریكردنى لەبەرنامەی شرۆڤەى هەواڵ لەكەناڵى ئاسمانى كەىئێن ئێن).
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























