بەیاننامەى ناڕەزایى
16/02/2010, 12:00 (GMT+1)
جەماوەرى خۆشەویست ...........
گەنجانى دڵ پر لەهیوا ..... وەكو ئاگادارن ماوەى چەند ڕۆژێك دەبێت هەڵمەتەكانى بانگەشەى هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانى عێراق لەلایەن لیستەكانەوە دەستى پێكردوە. بەڵام زۆربەداخەوە ئەوەى هەستى پێ دەكرێ لەڕۆژانى سەرەتاى ئەم هەڵمەتى هەڵبژاردنە ئەوەیە كەململانێ و پێشبركێى لایەن و لیستەكان بەشێوازێكى زۆرخراپ و ناشارستانیانە بەرێوە دەچێت . نموونەكانى ئەم پێشێلكاریانە زۆر ئاشكراو بەرچاون هەر لەدڕین و لێكردنەوەو تێكدانى لافیتەو پۆستەرو وێنەكانەوە بگرە تادەگاتە فەوزاو بێزاركردنى خەڵكى و توانج و سوكایەتى كردن بەیەكترى و هاندانى دەمارگیریانەى گەنجان و بەكارهێنانى منداڵان بۆمەرامى سیاسیی و بانگەشەى هەڵبژاردن . تەواوى ئەم ڕوداوو دیاردانە هۆكارێك بوونە بۆبێزارى و نیگەرانى خەلكى.
بۆیە ئەم جۆرە لەبانگەشە كردنە درێژە بكێشێ دەرئەنجامى مەترسیدارى دەبێ و ئەگەرى خراپى لێ چاوەروان دەكرێت . بەدڵنیایەوە بەرپرسیاریەتى هەموو ئەو كێشەو گرفتانەى كەدروستدەبن دەكەوێتە ئەستۆى ئەو لیست و لایەنانەى كەبەشێوازێكى خراپ و نامەدەنیانە بانگەشە بۆ هەڵبژاردن دەكەن , بەراستى ئەم شێوازە لەپڕوو پاگەندەى هەڵبژاردن كاریگەرى خراپى لەسەر بەڕێوەچوونى پرۆسەكە دەبێت, وە فاكتەرێكە بۆدروستبوونى چەندین كێشەى كۆمەڵایەتى لەنێو خەڵكدا.
ئێمەى گەنجان لەوپەرى هەستكردنمان بەبەرپرسیاریەتیەوە لەپێناو داكۆكى كردن لە بەرژەوەندیە گشتیەكانى جەماوەر هەڵوێست دەنوێنین و چى دى رازى نابین بەهۆى بانگەشەى هەلبژاردنەوە خەڵكى بێزار بكرى َ و فەزاى ترسى هەڕەشە و دڵەراوكێ داسەپێنرێ
دوا پەیامى ئێمە وەكو كۆمەڵێك گەنج بۆ تەواوى كۆمەڵگا بەگشتى و توێژى گەنجان بەتایبەتى ئەوەیە كە بەوپەڕى تواناوە هەوڵ بدرێ بەشێوازێكى مەدەنیانەو ئاشتیخوازانە لایەنگرى و كارو هەڵسوڕان و چالاكى بۆ هەر لایەن و لیستێك بكرێت كە خۆیان باوەڕیان پێیەتى. وەپێویستە گەنجان خۆیان بپارێزن لەهەر كارو كاردانەوەیەكى توندوو تیژوو ناشارستانیانە . ئەم جۆرە رەفتارە لەكاركردن گەرەنتى پێكەوە ژیان و قەبووڵكردنى یەكتریمان بۆ فەراهەم دەكات و گەشبینمان دەكات بەئایندەى كۆمەڵگاى كوردستان.
16/2/2010
كەلار

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان