ڕوونکرنه‌وه‌یه‌ک له ئه‌ندازیاری کشتوکاڵ که‌یفی شه‌قلاوه‌یی
01/11/2010, 12:00 (GMT+1)
له‌سه‌ر سایتی کوردستان پۆست بابه‌تێک به‌ناونیشانی (تا خاوەن مال دزى گرت دزەكە خاوەن مالى گرت) چەند دزى و گەندەلیەكى گەورەى شارى شەقلاوە شارى شەقلاوە.... بڵاو کراوه‌ته‌وه
به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی زیاتر مه‌به‌ستمه و له‌هه‌مان کاتیش‌دا مایه‌ی سه‌رسوڕمانه بۆ من که ئێمه له ڕۆژگارێکدا ده‌ژین ڕاگه‌یاندن و جیهان گه‌رایی به سانایی و به‌بێ سانسۆر ده‌چێته ماڵان و خه‌ڵکانێکی واش ترسنۆکانه ته‌شهیر به ناوی خه‌ڵکی ده‌که‌ن دوور له هه‌موو داب و نه‌ریتێکی ڕۆژنامه‌گه‌ری نا‌وێرن ناوی خۆیان له‌سه‌ر باباه‌ته‌که بنوسن و به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به هیچ به‌رپرسیاریه‌تیه‌ک بکه‌ن ناوی که‌سانێکی تر له‌سه‌ر بابه‌ته‌که ده‌نووسن و به ناوی خه‌ڵکی تر بڵاو ده‌که‌نه‌وه ، من له خوێنه‌رانی کوردستان پۆست و له هه‌موو ئه‌و که‌سانه ده‌پرسم که مرۆڤێک جورئه‌ت نه‌کات به ناوی خۆی بابه‌ت بڵاو بکاته‌وه و هێڕش بکاته سه‌ر چه‌ندین که‌س و به سیاسه‌تی (شه‌لم کوێرم ناپارێزم) بابه‌ت بڵاو بکاته‌وه ناوی چی لێ ئه‌نێن .
نووسه‌ری بابه‌ته‌که له ناوه‌ڕۆکی بابه‌ته‌که ده‌ڵێ: (بۆیە بە پێویستم زانىوەك شەقلاوەیەكى رەسەن و خەمخۆرى شارەكەم كە خۆم ئەندازیارێكى كشتوكالیم ئەو مەترسیانەى كە ڕووبە ڕووى شارەكەم دەبنەوە بیانخەمە ڕوو) .
کاتێک ناوی خۆم به‌رچاو که‌وت که بابه‌ته‌که به ناوی به‌نده (کیفی شه‌قلاوه‌یی) بڵاوکراوه‌ته‌وه تووشی شۆک هاتم و له هه‌مان کاتیش‌دا هه‌موو خه‌ڵکی شه‌قلاوه‌ش ده‌زانن که ته‌نیا ئه‌ندازیاری کشتوکاڵ به ناوی که‌یفی هه‌بێ له شه‌قلاوه ئه‌وا منم ،
بۆیه لێره‌دا وه‌ک نه‌ریتێکی ڕۆژنامه‌گه‌ری مافی خۆمه ئه‌م ڕوونکردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر ڕووپه‌ڕی هه‌مان سایت بڵاوبکه‌مه‌وه :
ده‌ڵێم ئه‌م بابه‌ته له دوور و نزیکه‌وه هیچ په‌یوه‌ندی به منه‌وه نیه و منیش نووسه‌ری ئه‌و بابه‌ته ریسوا ده‌که‌م و ده‌ڵێم برا گیان ئه‌و کاره‌ی تۆ کردووته پێویسته به‌ر له هه‌موومان به‌خۆت دا بچیه‌وه و نه‌فره‌ت له خۆت بکه‌یت تا جارێکی تر زاتی ئه‌وه نه‌که‌یت نه‌ختێک غیره‌ت بده‌یته به‌رخۆت و به ناوی خۆت بابه‌ت بڵاو بکه‌یته‌وه ، دڵنیام ئه‌و قه‌ڵه‌مه‌ی تۆ گرتووته ده‌ست و پێی ده‌نووسی قه‌ڵه‌مێکی ترسنۆکانه‌یه گه‌ر نا بۆ ڕاسته‌وخۆ به ناوی خۆت بابه‌ت بڵاوناکه‌یته‌وه و ئازایه‌تی به جه‌سته‌ت نابه‌خشی نه‌ختێک خۆت له چۆک له‌رزین دوور بخه‌یته‌وه دڵنیاشم به‌م کاره‌ی تۆ کردووته ویژدانت ئاسوده نیه.
ئه‌ندازیاری کشتوکاڵ
که‌یفی حه‌مه‌د حه‌سه‌ن
شه‌قلاوه 1/11/2010
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























