بۆدیفاع لەقاسم ئاغاكان دەكەن؟
06/11/2010, 12:00 (GMT+1)
بەشى یەكەم
نازانم بۆچى حیزبەكانمان دیفاع لەوكۆنەمســتەشارانەدەكەن؟
بۆچى نایان گرن وڕاپێچى بەردەم دادگاكانیان ناكەن ئەى بیرتان چوو كەزۆربەتان پێشمەرگەبوون كاتى خۆى هەڤاڵەكانتانیان شەهیددەكرد!!
خۆئێوەشیان بكەوتبابەردەست وەك هاوسەنگەرەكانتان شەهیدیان دەكردن!!ئەى عەیب نیەبۆئێوە كەئەمڕۆبەرپرسن وەفاتان نیە بۆخوێنى شەهیدە هاوخەبات وهاوبیرەكانتان وە فاتان نیە بۆدایك وباوك كوڕوكچە كانیان؟
دیارەئەوكۆنە جاش ومسـتەشـاروئەنفالچیانە لاى ئێوە بەقەدرترن لەڕۆڵەى شەهیدان......
ئەگەروانیەدیفاعیان لێ مەكەن باحكومەت كەبەخوێنىشەهیدان وئەنفالەكان هاتوەتەبەرهەم ڕیسوایان بكات......
ئەوەى دەیدەن بەدیوەخانە كانى ئەوان ماڵەشەهیدوئەنفالەكانى پێ گەرم بكە نەوە..... ئەوتڕومبێلە هاى مۆدیلەجام ڕشانەى بۆئەوانى دەكڕن بیدەن بەكەس وكارى شەهیدەكان .....
بیرتان نەچێت ئێمە خاوەنى كوردستانین چونكە خوێنمان لەپێناوداڕشتوە!!
هەرهیچ نەبێت بابیرێكى نەوتەكان بۆشەهیدوئەنفالەكان بێت!!
لەپارەى بودجە دەدزن لەزیندانى سیاسى 110000دیناردەدزن
لەپۆلیس وئاسایش وپێشمەرگە110000دیناردەدزن
لەبانكى هەولێر8ملیۆن و700هەزاردۆلاردەدزن
ئە ڵماس باى7ملێۆن دۆلاردەكرن ؟؟؟
بەپارەى كرێكارى!!كاتژمێرى ڕۆلێكس دەكرن بە5دەفتەردۆلار؟؟؟بەپارەى حەمباڵى !!خۆتان موچە ونەسریەودزیتان لەبڕانە بەرنامەشتان بۆكورد((قڕانە)) .
وەرن وەك شێر ڕاپەڕن گلأوەكانى وەك قاسم دەرمەكەن چونكە مافى ئەوەتان نیە خەڵك دەركەن بیان دەنە دادگاوڕوى خۆتان سپى بكە نەوە .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























