<

بەڵگە نیە!

23/06/2014, 12:00 (GMT+1)


و/شاهۆ قەرەداغی

دكتۆرەكە وتی:. هەتا ئێستە نەگەیشتووینەتە هیچ بەڵگەیەك كە بیسەلمێنێت كوڕەكەت لە ئەنجامی ئەشكەنجەدان مردوە.
باوكی قوربانیەكە پرسی:. ئەی چۆن مردووە؟
دكتۆرەكە وتی:.ئەوە جێگەی پرسیارە لای منیش، چونكە ئەستەمە بگەینە هیچ بەڵگەیەك بە نەبوونی لاشەكە.
باوكی قوربانیەكە پرسی:. بەڵام لاشەكە لەلای ئێوەیە!
دكتۆرەكە وتی:. نەخێر بەڕێز ... ئێمە تەنها سەری لاشەكەمان لایە.
باوكەكە هاواری كرد:. ئەی ئەوە بەڵگەیەكی دڵنیاكەرەوە نیە كە لە ژێر ئەشكەنجەیا مردوە؟!
دكتۆرەكە وتی:. چوزانین! لەوانەیە لاشەكە ساغ و سەلامەت بێت... ئەگەر لاشەكەمان دۆزییەوە دەتوانین فەحسی بكەین و بزانین لە ژێر ئەشكەنجەیا مردوە یان نا.
باوكەكە هاواری كرد:. باشە فەحسی سەرەكە بكەن.
دكتۆرەكە بە ساردیەوە وتی:. بەڕێزم فەحسمان كرد، بەڵام نەگەشتینە هیچ ئەنجامێك، زۆر قورسە هیچ بەڵگەیەك بدۆزینەوە ، چونكە سەرەكە بەتەواوی تێك چوە!
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان