بەریوبەرایەتی گومرگى هەولێرو فەنتەنۆس خانە
16/03/2011, 12:00 (GMT+1)
بەریز كاك رشید
جەنابت كە سەردانى هەرشوێنك دەكەى واتا هەربەریوبەرایەتیەكى سەربە وەزارەتى دارایى و ئابوورى دواى گەران و پشكنین لەناو بەرێوبەراتیەكە سەرنج وپێشنیار و رەخنەكانت دەخەیتە بەردەم بەرێوەبەرى ئەم بەرێوەبەرایەتیە، هەروەها جەنابت تأكید لە سەر دانانى كەسى شیاو بۆ شوێنى شیاو دەكەیت وە بە ووتەى خۆت ڕات گەیاندووە كە دەبێت دەرچووى كۆلێژەكان بەرپرسیارییەتى بوارى پسپۆریەتى خۆیان پێبدرێت لە دام و دەزگا حكومیەكان. بۆنمونە مایەى خۆشحالیە كە جەنابت لێپرسینەوەت لەگەڵ بەرێوەبەرى بانكى دێدەوان كرد لەكاتى سەردانەكەت لەسەر فەرەمانبەرێك كەبەرپرس بوو لە بەشی ژمێریارى و دەرچووى كۆلێژى ئەدەبیات بەشى كۆمەڵناس بوو . بەڵام لەلایەكى كە دەمانخەیتە گومان بەرامبەر ئەو كارانەى كە ئەنجامى دەدەى چونكە لەمیانەى سەردانەكانت كاتێك سەردانى بەرێوەبەرایەتى گومرگى هەولێرت كرد دواى ئەوەى كە جەنابت بە هەموو ئەم گەندەڵیانەت زانى كە لەم بەرێوەبەرایەتیە هەیە هیچ رێ و شوێنێكى یاساییت نەگرتەبەر بۆ چاكسازى كردن لەم بەرێوەبەرایەتیە بە پێچەوانەوە دەست خۆشیت لە بەرێوەبەرەكەى كرد پیًت نەگووت بۆ سەرۆكى بەشەكانت كەسیان شیاو نین لە شوێنى خۆیان تەنانەت بەرێوەبەرەكە خۆیى دەرچووى كۆلیژى ئەدەبیاتە بەشى مێژوو!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!! ئەى جەنابت ئەم بەرێوەبەرەت دانەناوە؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟ بابچینە سەر بەرپرسەكانى ناو ئەم بەرێوەبەرایەتیە
1. بەرپرسى بەشى ئامار دەرچووى پەیمانگا مامۆستایانە (بەشى وەرزش)
2. بەرپرسى بەشى خۆیەتى دەرچووى ئامادەیى كشتوكاڵە .
3. بەرپرسى بەشى كارگێرى دەرچووى ئامادەیى پیشەسازییە.
4. بەرپرسى بەشى قرێاندن دەرچووى سێیەمى ناوەندییە .
5. بەرپرسى بەشى كۆگا دەرچووى ئامادەیى كشتوكاڵە .
6. بەرپرسى بەشى كۆمپیوتەر دەرچووى كۆلیژى كوشتوكاڵە .
7. بەرپرسى بەشى كاروبارى گومرگى دەرچووى كۆلیژى زمان بەشى ئینگلیزییە .
8. بەرپرسى بە شى پرسگە دەرچووى كولیژى كارگێرىو ئابووریە (بەشى كارگێرى) .
9. بەرپرسى بەشى ژمێریارى دەرچووى كارگێروئابورى (بەشى ئابورییە) .
تكا یە جواب لاى ئیوە یە فەنتەلۆس خانەیە یان نا .......................؟
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























