<

تكایە گۆران پێشەنگایەتى ڕاپەرین بكە! چاوەڕێى چلكاوخۆرەكانى یەكگرتوكۆمەڵ مەبە

31/01/2011, 12:00 (GMT+1)

بزوتنەوەى گۆڕان لەماوەى ڕابردودا بەیاننامەیەكى دژى دیكتاتۆرەكانى ئەم هەرێمە دەركردوداواى كرد دەست بەجێ پەرلەمانە دیكۆرەكەو حكومەتەكەى بەرهەم ساڵەح هەڵبوەشێتەوە.گۆڕان بەهەرمەبەستێك ئەم بەیاننامەى دەركردبێت كارێكى بەنرخ و پڕبایەخ و بوێرى ئەنجام دا! هەرچەندە گۆران لەدواى كاردانەوەكەى پارتى یەكێتى خۆى كێشایەوە لەو خۆپیشاندانە كەدەبو دوشەممە بكرایەو بەكشانەوەى گۆڕانیش خۆپیشاندانەكە لاوازبو هەڵوەشایەوە بەلام بەو بەیاننامە روەرەشەكەى یەكگرتو كۆمەڵ و شۆسیالست ..هتد.. باشتر ئاشكرابو! ئاشكرابو ئەوانە بەتایبەت ئیسلامیەكان هەمو هەوڵێكیان بۆ گیرفانیانە ! پارتى بەچەند دەفتەرێك دولار هەمویانى لەخۆیان قێًزەونتركرد! پارتى و یەكێتى لەترسى كورسى دەسلات گورگ ئاسا بەربونەتە گیانى گۆران! پارتە چڵ كاوخۆرەكانى كۆمەڵ و یەكگرتوى ئیسلامى و پارتەكەى حەمەى حاجى مەحموى نوێنەرى ئەحمەدى نژاد سەریان شۆڕكردوەو دەستیان پانكردۆتەوە ئیتر گەلى چى و راپەرینى چى ! بۆیە تكا لەگۆران دەكەین بێترس بن و رابەرایەتى شۆڕشبكەن و چتر لەچاوەڕوانى مل شۆرەكانى یەكگرتوكۆمەڵ و چل كاو خۆرەكانیتر نەبن......

[email protected]
 
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان