<

بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان و ویژدانی بە شەرەفەكان

21/08/2011, 12:00 (GMT+1)


بەڕێزان نوێنەرانی میللەتی كورد و دەنگ كۆكەرەوەكانی رۆژانی دەنگ دان ئەی ئەو كەسانەی كە پێش بەدەست هێنانی كورسی و ئیمتیازات لە خزمەتی چاكسازی حكومەتی هەرێم ومیللەتی كوردا خزمەت كاربوون و پاشان وەك هەندی لە كوردە كوچەریەكانی ئەوروپا كوردیتان لە بیر ئەچیتەوە و میللەت ناناسان.........
- ماوەیەكە هەموو كەسێكی ئەم حكومەتە ئاگادارەكە سەرۆكایەتی دیوانی چاودێری دارایی سلیمانی و هەولێر لە كرداری یەك گرتنەوەدایە و یەك ناگرێتەوە بە بێ هیچ بڕو بیانویەك (جگە لە لابردنی سەرۆكە بەڕێزەكانی ئەو دوو دیوانە) ماوەی زیاتر لە سێ ساڵە یاسایی چاودێریی دارایی هەرێم لە سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان وبە ئیمزای سەرۆكی هەرێمی كوردستان و لە وەقائعی كوردستان كارا كراوە بەڵام جێ بە جێ نەكراوە ! باشە پرسیارێك بۆ چاودێری؟ ئەگەر فەرمانگەیەك یاسایەك یان ڕێنماییەكی بۆ دەربچێت و جێبەجێ نەكات ناڵێن ئەمە سەرپێچی یە؟ و بەپێ ی ئەو بنەمایە هەڵسەنگاندن بۆ حكومەت ناكەن !؟ ئەی پەرلەمان بۆ چاكسازی سەرپێچیەكان سوێندی یاساییان بە خاكی كوردستان و خوێنی شەهیدان و ئاڵای كوردستان نەخوارد !؟ (باشە پەرلەمان بە هەموو ڕنگەكانەوە بۆ بودجە بای كوت ئەكەن بەڵام بۆ مەبدەئیان و ئەو بەڵینەی بەمیللەتیان دابوو شایستەی بای كوتكردن نی یە! ؟) ئێمە لەم منبەرە پیروزەوە ئەم گومانەی خوارەوە لە پەرلەمانەكانمان دەكەین بە مەخابنەوە:-
1/ مەلكەچیان بو لایەنەكانیان كە تائێستا كەسیان بۆ نە ناردوون جل و بەرگی پۆستەكانی دیوانی چاودێری دارایی سلیمانی و هەولێرودهۆكیان بۆ بدورن و بەبەرگیانا بكەن !؟
2/ لاوازیان لەبەردەم لابردنی ئەو كەسانەی كەئێستا لە چاودێری دارایی سلیمانی و هەولێر ماونەتەوە لەبەر سەرپێچی خۆیان!!!؟؟ (چونكە پەرلەمانەكان پێش وەرگرتنی پۆستی پەرلەمان لە ئاستێكی بەر پرسیارێتی بوون لەم حكومەتە و ناویان بە بەڵگەوە لە راپَورتەكانی چاودێری دارایی هاتووە !! دەترسن ناوزەند بكرێن و پۆستەكانیان هەرەس بێ نێ)
3/ بەرژەوەندیە تایبەتیەكانیان وا پێویست دەكات لەم قوناغە چاودێری كارانەبیت و لە موڵك وماڵیان بپرسێتەوە
4/ چاودێری ڕێگریەك بێت لەسەر ئەو پارانەی رەنگەكان لە وەزارتی دارایی چەواشەی دەكەن لەم قوناغە دا بە هەدەردەبرێت ... .
بەڕێزانم ئێستا لەم هەنگاوەدا پلە تایبەتەكانی چاودێری دارایی سلیمانی و هەولێر روژانە خەوی ناخوش بە پۆستەكانیانەوە دەبینن كە گوایە چارەنووس چی لەم پۆستانە ئەكات ئایە وەك جاران بە نسیبیان ئەبێت یان ئەمانیش وەك بەرزەكی بانان بۆی دەرئەچن وەك قۆناغەكانی پێشوو كە سەدان كەسی بێ شایستە لەلایەن حیزبەكانەوە خانەنشین كران و لە راپۆرتی چاودیری دارایی و میدیاكان ئاماژەیان پێدرا و بوونەتە مشەخوری بودجەی حكومەت كە پارەی ئاوەدانكردنەوە و ماڵی شەهیدان و ماموستایان و چینەكانی كومەڵگایە...ئایا ویژدانی كێ قبوڵ ئەكات لە پوستە تایبەتاكان تا خوارەوە مانگانە مووچەی خانەنشینیك لە 2300000 دینار(دووملێون وسێ سەد هەزار دینار) زیاتر بێت كە كوروكچی خویان خەو بە دامەزراندنیكی 200000 دیناریەوە دەبینن !؟
سەرەڕای ڕەخنەی پێشو بەرواری 6/7/2011 (لەسەر چاودێری سلیمانی) نوسیمان و بۆماوەیەك چاوەرێی وەڵامین تا چی ژێر بەرە هەیە بیخەینە سەر بەڕە وپاشان نۆرەی ........... !!!!باخۆیان داوای لێ خۆش بوونی پۆستەكانیان بكەن تا بە دەردی .......نەچن
.. ئەوەی سەرەوە وێنەی ئۆتۆمبیلی چاودێری دارایی سلیمانی یە رۆژە پێنچ شەمە بەرواری 11/8/2011 لە بەردەم ماڵی بەڕێز جلال سام أغا كە خانەنشین بووە وماستاو چیەكان چاوەڕێی ماستاو كردن گوێ ڕایەڵی فەرمانەكانن چ بۆ ئەو زاتە و چ بۆ أغای (رەحمانی) ئایا بەس با خۆیان یەك لای بكەنەوە ئایا بۆ ئەوەندە پەت پەتین ئەكرێت ئایا لەبەر (پارە .دەسەڵات)ە یان نە خۆشی یە وپێویستیان بە چارەسەرە.
لەگەڵ ڕیزمان بۆ ئەوانەی ڕێزی خۆیان بە مەزنی رأگرتووە



ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان