ئەگەر دەسەڵات ، دەسەڵات بێ بۆ گوێ لە ئاكۆى عەباس ئاغا دەگرێ !!
30/03/2011, 12:00 (GMT+1)
كەسێك بەناوى ڕانیەیەك لەنووسینێكى تێكەڵ و پێكەڵدا بەحساب كەوتۆتە پەلامارى ئاكۆى عەباس ئاغا بەڵام هاتووە ڕوویى خۆیى و دەسەڵاتى دەرخستووە ، ئەوەى سەرنجى منى ڕاكێشا ئەو قەڵەمە حزبیە ترسنۆكە دەڵێ بیست ساڵە دەسەڵات گوێ لەمانە دەگرێ !! من لێرەوە دەڵێم دەسەڵات دەسەڵاتێكى شەرعى و پاك و بێ گەردبێ نابێ گوێ لەكەس بگرێ ؟ بۆ گوێ لەمانە دەگرێ ؟ ئەو دەسەڵاتە بووە كەوا سوورى بەرلەشكرى هەموو داگیركەران و دوژمنان و ووڵاتانى دراوسێ ، ئەوەى جەنابت سەلمێنەرى ئەو ڕاستیەیە كە ئەو دەسەڵاتە هیچ شەرعیەتێكى نیە هیچ بەرنامە و پیلانێكى نیە ، خۆ ئاكۆى عەباس ئاغا نەچووە دەرگایان لێ بگرێت و بڵێ ئیلا دەبێ گوێ لەمن بگرن ؟ ئاكۆى عەباس ئاغا ووتى دز و گەندەڵ بن و تاریق ڕەمەزان ئازاد بكەن و حاشا لەمادەى 140 بكەن ؟ ئاكۆى عەباس ئاغا ووتى بوجە و داهاتى ئەم میللەتە بەرن و فەرهوودى بكەن ؟ خۆزگە ئەو دەسەڵاتە هەر گوێ ى لەمانە بگرتایە ، بەدبەختى ئێمە و میللەتەكەمان و ناوچەكە لەوەدایە كەكەسانى نەفس نزمى وەك تۆى تێدایە چونكە تۆش بە نووسینەكەتەوە دیارە تا خواردووتە خواردووتە ئەمڕۆش بەحساب و فكرى سەقەتى خۆت دێیى دەبیتە پارێزەرى خەڵكى هەژار و داماو و پەلامارى ئەملاو ئەولادەدەى ، خوا دەزانێ تۆش چەند زەوى و خانوو و سەیارە و مەزرەعەت لەم دەسەڵات و حكومەتە گەندەڵە لەسەر حسابى خەڵكى هەژار و داماو وەرگرتووە ؟ چونكە ئەگەر تۆش جاش و بەكرێ گیراو نى ئەگەر تۆش كارەكەرى دیوەخانى حزب و ئاغاكان نى ئەو هەموو زانیاریە شەخسیەت چۆن زانى و چۆنت دەست كەوت ؟ ئەو هەموو زانیاریەت ئاوا بەئاسانى دەست كەوتبێ حەتمەن موڵكى ئەو میللەتەشت زۆرلەوە ئاسانتر كەوتۆتە دەست ، بۆیە دەڵێم ئەگەر جاش و كارەكەرى ماڵێ میرى و نەوزادى ئەنوەر بەگ نى چۆنت زانى ئاكۆى عەباس ئاغا هەموو پرس و ڕاى بەئەوانە ؟ چۆن دەزانى جەلال تاڵەبانى هەموو زەوى ڕانیەیى لەسەر تاپۆ كردوون ؟ چۆن دەزانى جەلال تا هەڵبژاردنى 25 / 7 ئەم پیاوەى نەناسیبوو ؟ دیارە تۆش چەپڵە لێدەر و ماستاوچى دەسەڵاتى ؟ دیارە شین و گریان و ڕۆۆ ڕۆۆت بۆ هەریسەكەیە بۆ ئەوەیە كەحەقى كڕووزانەوە و ماستاوەكان و نووسینە پڕلەدرۆ و بوختانەكانت وەك پێویست وەرنەگرتووە ؟ ئەگەر كارەكەرى دیوەخانى بەرپرسەكان و جەلال تاڵەبانى نیت چۆنت زانى جەلال لاى ئەو شێخ مەزهەرە قسەى كردوە ؟ ئەى بۆ غیرەتت نەدەدا بەرخۆت و گووتبات ئەرێ جەنابى سەرۆك كۆمارى عێڕاقچى ئەوە بۆ ئەو هەموو زەویەت لەڕانیە داوەتە مەلا محەمەد زێبارى سەرۆك جاش باوكى هاوار مەلا محەمەدى یاریزان ؟ لەكاتێكدا نەك هەر خەڵكى ڕانیە و بیتوێن نین بەڵكو لەنفوسەكانیان نووسراوە (قومیە عرب) ؟ یان تۆش خۆت و قەڵەمە حزبیەكەت زۆڵن و هەر ڕانیەییش نین و وەك سەدان ماستاوچى ترى حزب و دەسەڵات خۆت بەناوى پیرۆزى ڕانیەدا شۆڕ كردۆتەوە ؟ ئەگەر دیسانەوە جەنابتان وەك سواڵكەرێكى حزبى لەوێ حزوورتان نەبووبێ چۆن دەزانى كۆسرەت ڕەسوڵ دەزانێ ئەم ئاكۆیە كێ یە ؟ من گومانى زۆر شت لەتۆ دەكەم ، گەروابێ لەوە دەچێ تۆ چڵكاوخۆرى هەموو بەرپرسەكان بى و ئیشیشیت بەس ناو پێڵاوان و بن دەرگاكان بووبێ ؟ ئەگینا چۆنت زانى ئەو واى گووتوەو ئەم واى كردوە و ئەو وا ڕۆیوە ؟ چۆنت زانى بەرهەم ساڵح هاتووە و گۆشت قەلى خواردووە ؟ ئەى بۆ تۆش غیرەتت نەدەدا بەرخۆت و دوو قسەى خێرت بۆ ڕانیە و سنوورەكە نەدەكرد ؟ هەر هیچ نەبووایە باسى پردەكەى دەربەندى ڕانیەت بۆ بەرهەم ساڵح كردبایە یان ئێوە پێویستان بەژێر پردەكە هەیە كێشەتان نیە لەسەرەوە چى دەگوزەرێ ؟ یان لەوێش چاوەش بوویى و كارت تەنها خزمەت و چا تێ كردن و ژماردنى پاسەوانەكان بووە ؟ دیسانەوە دەڵێم گەر ڕاپۆرت نووس و ترسنۆك نى و لەبەرژەوەندیت نەدراوە ، ئەگەر كارەكەر و مەسینە هەڵگرى دەسەڵات و بەرپرسە داوێن پیسەكان نى ، چۆن دەزانى یەكێتى ئەندامێكى خۆى لەهۆڵندا هێناوەتەوە و دەیكات بە قائیمقامى ڕانیە ؟ ئاخر ئەو حزبە كادیر و ئەندام و تەقریر نووس و ڕاوێژكارى وەك تۆى هەیە بۆیە حاڵى بەم ڕۆژ و ڕۆژگارە گەیشتووە و بۆتە قەشمەرجارى هەموو لایەك ؟
دواجار باش باش ئەو ڕاستیە حاشا هەڵنەگرە بزانە ، كەس كەس ئەوەندە نەفس نزم نیە غەیرى پیاوكوژەكانى پاراستن و زانیارى نەبێ ڕسمى نەوشیروان مستەفا بسوتێنێ ، چونكە نەوشیروان مستەفا نەبۆتە ئەو سەركردە خۆپەرستەى ڕەسمى لەهەموو كوچە و دیوەخان و شوێنێك هەڵواسرابێ ؟ ئەوە ڕەسمى جەلالە لەهەموو بازگە و دەروازە و بارەگا و دیوەخان و چایخانەك هەڵواسراوە كەئەو ڕۆژەش زۆر زۆر نزیكە سەدام ئاسا لەهەموو شوێنێك ئەو ڕەسمانە بێنە خوارەوە ؟ دواجار ئەوە ئێوە بوون ئێوەى دەروون نەخۆش و پارە پەرست ئێوەى سەماكەر و خۆفرۆش ئێوەى چڵكاو خۆر و حەس حەسى بەردەم مەڵبەند و كۆمیتەكان كەڕەسمى نەوشیروان مستەفاتان لەگەڵ ئوسامە نجێفى بەكۆمپیوتەر خستە پاڵ یەك و لەهەڵبژاردنەكانى 7/ 3 ى ساڵى ڕابردوو بەدیوار و بازارەكانى ڕانیەدا هەڵتان واسى !!
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























