<

**سلێمانی **

21/01/2011, 12:00 (GMT+1)
تۆ مەزاری شەھیدانی
جێ نزرگەی مەردانی
بێشەی زەردەش،شەھید ئارام و سۆرانی
سلێمانی
تۆ ھەوار و تۆ بنار
تۆ جێ ژوانگەی عاشقانی
سلێمانی
تۆ لانەی نەرم و پەناو پشتی
باوشی گەرمی دایكانی
سلێمانی
تۆ ھەوار و تۆ ئاو،تۆ خوێن
تۆ وورە و ھێزی گیانی
سلێمانی
تۆ ئایینی و تۆ پەرستگا
تۆ خواوەندی گشت شارانی
سلێمانی
تۆ جریوە و تۆ كازیوە
تۆ باڵەفرەی ئاشتی ژیانی
سلێمانی
تۆ دادوەر و تۆ دادگا
تۆ تۆڵەسەنی كوردانی
سلێمانی
تۆ لای لایە و تۆ گۆرانی
تۆ سروودی نیشتمانی
سلێمانی
ئەمێستاكە و چەند ساڵێكە
بەربەستێكی سەختی ڕێگەی خائینانی
چەندیان كرد و چەند تێكۆشان
رەنگی گوڵت كاڵ كەنەوە
مێژووی ڕوونت ڕەش كەنەوە
بەرگی سپیت سوور كەنەوە
نەیانتوانی
نەیەنزانی
تۆ سلێمانی
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان