بڕۆن سواڵی ئابڕوو بكەن؟!!
20/04/2013, 12:00 (GMT+1)
بێگومانم
ئەوەی پۆشاكی دایكی كورد
وەك ئامرازی
ئابڕوو بردن بكاربێنێ ؟
پوچ و سوك و بێبەهایە
قێزەوەن و بێزراوە
بی ئابرووه
هەتا لە ژیانا بمێنێ ؟
بۆئەوەی كە پاك بێتەوە
دەبێ سواڵی ئابڕوو بكات
لە پێڵاوە دڕاوێكی ژنە كوردێ
كەمێ ئابڕوو بەدەس بێنێ !!
هەرگیز ناكرێ و ڕوونادات
شەمشەمەكوێرەی تاریكی
جوانی تاوس بشێوێنی ؟!
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























