ده‌نگی کچێک له گه‌رمیانه‌وه....
16/04/2014, 12:00 (GMT+1)
من کچێکی گه‌رمیانم
خزمینه من بریندارم
خێروخۆشیم نه‌دیوه
له ژیانا زۆر بێزارم
....................
له‌وه‌ته‌ی به بیرم دێ
ناوێکیان بۆ داناوم
کچێکی بێ دایک و باب
له ئه‌نفال به جێماوم
...................
له دووری دایک و باوکم
که‌س نه‌بوو نازم بگری
پێیان ده‌گوتم چهتیم
ئه‌تۆ بۆ هێنده ده‌گری
...................
له دووری دایک و باوکم
که‌لاوه بوو مهنزلم
له جیاتی یاریه‌کانم
خۆلهپۆک بوو ههڤالم
...................
له دووری دایک و باوکم
له خوێندنا بێ به‌ش کرام
به‌بێ سۆزی دایکه‌که‌م
نازانم چۆن په‌روه‌رده کرام
.......................
له‌وه‌ته‌ی له داک دابڕام
له سۆزی ئه‌و به‌دوورم
که گه‌وره بووم جا زانیم
من چه‌ند له ژیان مه‌غدوورم
............................
من کچێکی گه‌رمیانم
دوو جارئهنفال کراوم
جارێک به‌ده‌ستی دوژمن
جارێک به کورد کوژراوم
......................
خانوه قوڕه‌که‌ی باوانم
که لێ ی له‌دایک بویمه
ئێستاش هه‌روه‌ک و جاران
ئه‌و کۆشک و تهلارمه
......................
ده‌لێن وولات ڕزگار بوو
جا توخواکهن بهمن چی
له جێ ی تۆلهسهندنهوهم
لێپرسراومه ئه‌نفال چی
..........................
خهمخۆرێکم ده‌وێتن
تۆلهم بۆ بسێنته‌وه
بلێم ئۆخه‌ی نه‌مردم
باوانم وا هاتنه‌وه
.................
خزمینه من بریندارم
خێروخۆشیم نه‌دیوه
له ژیانا زۆر بێزارم
....................
له‌وه‌ته‌ی به بیرم دێ
ناوێکیان بۆ داناوم
کچێکی بێ دایک و باب
له ئه‌نفال به جێماوم
...................
له دووری دایک و باوکم
که‌س نه‌بوو نازم بگری
پێیان ده‌گوتم چهتیم
ئه‌تۆ بۆ هێنده ده‌گری
...................
له دووری دایک و باوکم
که‌لاوه بوو مهنزلم
له جیاتی یاریه‌کانم
خۆلهپۆک بوو ههڤالم
...................
له دووری دایک و باوکم
له خوێندنا بێ به‌ش کرام
به‌بێ سۆزی دایکه‌که‌م
نازانم چۆن په‌روه‌رده کرام
.......................
له‌وه‌ته‌ی له داک دابڕام
له سۆزی ئه‌و به‌دوورم
که گه‌وره بووم جا زانیم
من چه‌ند له ژیان مه‌غدوورم
............................
من کچێکی گه‌رمیانم
دوو جارئهنفال کراوم
جارێک به‌ده‌ستی دوژمن
جارێک به کورد کوژراوم
......................
خانوه قوڕه‌که‌ی باوانم
که لێ ی له‌دایک بویمه
ئێستاش هه‌روه‌ک و جاران
ئه‌و کۆشک و تهلارمه
......................
ده‌لێن وولات ڕزگار بوو
جا توخواکهن بهمن چی
له جێ ی تۆلهسهندنهوهم
لێپرسراومه ئه‌نفال چی
..........................
خهمخۆرێکم ده‌وێتن
تۆلهم بۆ بسێنته‌وه
بلێم ئۆخه‌ی نه‌مردم
باوانم وا هاتنه‌وه
.................
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























