ده‌زگای زانیاری چوار پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دیموکراتی ئیران شه‌هید ده‌کات
24/11/2010, 12:00 (GMT+1)

له‌سالی 1997 به‌داخه‌وه رۆژوو مانگه‌که‌م له یاد نه‌ماوه له سه‌یته‌ره‌ی کۆیه پێش ئه‌وه‌ی بگه‌یه گه‌ره‌کی ئازادی مه فرهزهیهکی ده‌زگای زانیاری به بریاری سه‌ره‌وه بۆ رازی کردنی سه‌رانی کۆماری ئیسلامی ئێران دێنه سهیتهرهکهو هه‌رچی ئاسایش و پێشمه‌رگه‌کانی له‌ێ ده‌بن ده‌ریان ده‌که‌ن .له دووکانه‌وه سه‌یاره‌ی برا پێشمه‌رگه‌کانی دیموکرات ده‌ست نیشان ده‌که‌ن و..به‌گه‌یشتنیان له سه‌یته‌ره‌که هه ر چواریان شه‌هید ده‌که‌ن.که ئه‌مه‌ش ناوه‌کانیانه..
1.مه‌نسووری فه‌تاحی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی
2.مه‌نسووری ره‌حیمی جێگری کۆمیته‌ی ناوه‌ندی
3.ساماڵ مشاوری(کارگێر) کۆمیته
4.محه‌مه‌د پێشمه‌رگه
هه‌ردوای رووداوه‌که پۆلیس و ئاسایشی کۆ یه دێنه سهیتهرهکهو دوای پرسیار کردن ولێکۆلینه‌وه ته‌نها مۆزه‌فێکی نه‌قابه ده‌گرن و ره‌وانه‌ی ئاسایشی سلێمانی ده‌که‌ن ئه‌و مۆزه‌فه گه‌راجه‌کانی کۆیه‌یان ئیجار کردبوو بۆ وه‌رگرتنی باج له‌و سه‌یته‌ره‌یه ده‌وه‌ستا .ئه‌گه‌ر له خه‌یالم مابێت ناوی مشیر بوو له کۆیه دادنیشت.ده‌زگای زانیاری ده‌یویست ئه‌و کاره بشارێته‌وه .مشیر بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ زیاتر له ئاسایشی سلێمانی به‌ند ده‌کرێ وهه‌رچه‌ند جاری بانغ ده‌کرێت بۆ لێ پرسینه‌وه که لێی ده‌پرسن جۆن بوو وه چه‌ند که‌س بوون یان جلوبه‌رگیان چۆ ن بوو ؟
مشیر هه‌ر ده‌لێ ئێوه خۆتان باشتر ده‌زانن ..رۆژ له دوای رۆژ دوای ده‌خه‌ن ..هه‌تا وای لێهات ووتی که‌سم نه‌ناسیوه‌و نازانم چه‌ند که‌س بوون و ...هتد.
دوای ئه‌و ماوه زۆره له به‌ندیخانه به بێ داوای لێ بووردن ئازادیان کرد..
ئائه‌مه‌یه خۆخۆری و خیانه‌ت به کورد کردن .ده‌ی نمه‌ک ههرامی وه‌ک یه‌کێتی ده‌ر هه‌ق به برا کورده‌کانی رۆژ هه‌لات..ئه‌وه‌یه جاکه دانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو خزمه‌ته‌ی کوردستانی رۆژهه‌لات به‌رامبه‌ر یه‌کێتی به‌تایبه‌تی ده‌یان کرد له رۆژه سه‌خته‌کانی شاخ..ئا به‌م شێوه‌یه له خزمه‌ت ئاغکانیان به تیرۆر کردنی یان چاکه‌یان ده‌ده‌نه‌وه ...
تۆ بلێی له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر یه‌کێك له‌و شه‌هیدانه کۆماری ئسلامی چی کرد بێت بۆ نۆکه‌ره‌کانی به‌تایبه‌تی خوودی تاله‌بانی....؟؟؟؟؟؟؟
23.11.2010
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






















