بەرپرسى بنكەیەكى پاسەوانى سنور خواردن و ئۆتمبیلى بنكەكەى بۆ ماڵ و منداڵەكانى بەكار دەهێنێت
25/12/2010, 12:00 (GMT+1)
بەرپرسى یەكیك لە بنكەكانى پاسەوانى سنورى دەربەندیخان هەموو هەفتەیەك كە خواردنى بنكەكەى دێت بە ئۆتمبلەكەى هەمووى دەهێنێتەوە ئەمەش بیزارى لاى پۆلیسەكان دروست كردوەو بڕیاریانداوە ئەگەر كێشەكە چارەسەر نەكرێت بنكەكە چۆڵ بكەن ، بۆ ماڵەوە یەكێك لە پۆلیسەكانى بنكە ووتى " بەرپرسەكەمان بەناوى نەریمان هەموو هەفتەیەك هەموو خواردنەكەمان دێنێتەوە بۆ ماڵەوە خۆى ئەوەندە خواردنمان زۆرە نازانریت چى لێبكەین ئەوە ماوەى چەند مانگێكە هیچى وامان بۆ ناهێلێتەوە لە برنج و ئاو و بیبسى و مریشك كە حێەى پۆلیسەكانە ، وە بەردەوام ئۆتمبێلەكەى لە بەرژەوەندى تایبەتى خۆیدا بەكار دەهێنێت و ئەگەر كەسێك لە ئێمە لەو شاخە هەرچییەكمان بەسەر بێت ئەوا دەبێت دانیشین تا رۆحى پێ نامێنیت و دواتر ڕاسپاردەى خاكى بكەین ، هیوادارین لێپێچینەوە لەو بەرپرسە بكرێت ، بەو جۆرە دەواممان بۆ ناكرێت ، ئەگەر وا بحێنێتەوە بنكەكە بە جێدەهێڵین و واز لە پۆلیسى دەهێنین"
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























