کۆنفڕانس
27/03/2014, 12:00 (GMT+1)
لەکۆنفڕانسێکا
کە ،بۆسیاسییە گەمژەکان
ساز کرابوو
ڕایان گەیاند:
مێژوو گۆیەکە ،وەک زەمین
هەرچۆن بڕۆین
سەر دەکەوین
ئامادەبوان بەسەر سامی
پرسیاریان کرد ،چۆن بزانین؟
وتیان :
ئاشکرایە
ئە وەتا ،ئێمە گەیشتوینەوە
چاخی بەردین
بەتەماین دیموکراسی
هەڵگرینەوە
لەسەر زەمین
وتیان :گەلۆ ئێوە کێن؟
مخابن!
بێشەرمانە
وتیان:
ئێمەکوردین
ئێمەکوردین
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























