دار هه‌ڵبڕه سه‌گی دزه دیاره.. مه‌سعود شله‌ژاوه.. هه‌واڵێکی گرنگ.
31/01/2011, 12:00 (GMT+1)

سه‌رچاوه‌یه‌ک له نێو به‌ناو سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم به کوردستانپۆستی راگه‌یاند ووتی؛ پاش ئه‌وه‌ی فوئاد حوسه‌ینی کۆیله ته‌له‌فۆنی بۆ هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌کان کرد بۆ ئه‌وه‌ی له کۆبوونه‌وه‌ی یهکسهممهی به‌ناو سه‌رۆکی هه‌رێم ئاماده‌بن سه‌باره‌ت به به‌یاننامه‌که‌ی گۆڕان هه‌ڵوێستێکی دژ به گۆڕان ده‌ربڕن ،چه‌ند لایه‌نێک ده‌یانه‌ویست به‌شداری نه‌که‌ن له کۆبوونه‌وه‌که ، هه‌ر بۆیه مه‌سعود به خۆی ته‌له‌فۆنی بۆ کردوون و رجا وتکای لێکردوون تا به‌شداربن له کۆبوونه‌وه‌که ، له‌وانه مامۆستا سه‌لاحه‌دین و هه‌روه‌ها عه‌لی باپیر له‌و کهسانهبوونه که مه‌سعود، پێڕه‌و له هه‌ردوو په‌ندی کوردی "دار هه‌ڵبڕه سه‌گی دز دیاره ، کوته‌ک ده‌زانێ قۆناخ له کوێیه" ،به وازهێنان له کبریایی خۆی پاڕاوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری ئه‌و کۆبوونه‌وه بکه‌ن.
سه‌رچاوه‌که درێژه‌یی داێی وتی: له کۆبوونه‌وه‌که‌دا ، مه‌سعود ئه‌وه‌نده‌ی تر ریسوا کرا و دووباره باس هاته سه‌ر گه‌نده‌ڵی یه‌کێتی و پارتی ، که تێیدا مه‌سعود نه‌یتوانی به‌یاننامه‌یه‌ک له دژی گۆڕان به ئاماده‌بووان ئیمزا بکات.
سه‌رچاوه‌که له کۆتاییدا وتی: من هه‌رگیز مه‌سعودم وا په‌شۆکاو و شله‌ژاو نه‌دیوه ، تێبیینی ئه‌وه‌م کرد که ئه‌و مه‌سعوده خاوه‌ن که‌سێتییه‌کی ترسنۆکه وه‌ک باقی سه‌رۆکه دیکتاتۆر و تیرۆریسته‌کانی دنیایه ، به ئاماژه‌یه‌کی که‌م ، هاوسه‌نگی سایکلۆژی له‌ده‌ستده‌دا .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






















