چامه‌ی ئه‌وین
07/01/2014, 12:00 (GMT+1)
که هانات بۆ دێنێ خه‌مێ ، که پێڵوت ته‌م ده‌یسوتێنێ
که باڵای ڕێکی خۆتت دی ، کۆڵه ژانێ دهیچهمێنێ
ئه‌و سا تێر سه‌رنجت بده ، له کۆبه‌ندی شیعره‌کانم
شیکار بکه ، دێڕ به دێڕی ، مانا و مه‌غزای په‌یڤه‌کانم
تێده‌گه‌ی هه‌ر جارێ خامه‌م ، پیتی ئه‌وینی نوسیوه
به‌ردێکی بۆ کۆشکی عه‌شقت له دڵمدا هه‌ڵچنیوه
که‌چی تۆش به‌م ههڵوهرینهت خه‌مت بۆ خه‌م زیادکردووه
ڕه‌هێڵه‌ی خۆت ، به ئاسمانی بێگه‌ردیی مندا ته‌نیوه
بۆیه دواجار وه‌ک گزنگی خۆری جاران سه‌رده‌ربێنه
چامه‌ی ئه‌وینی زێڕینت به خه‌م و ژان مه‌سوتێنه
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























