گرنگ..جەلال تاڵەبانی داوای كرد راگەیاندن دژی خۆپیشاندەران توندبكەن
10/03/2011, 12:00 (GMT+1)

لەو كۆبوونەوەیەدا تیشكی خستە سەر ئەركی راگەیاندن و بەگلەیی بوو لەو هەڵومەرجەی ئێستا سلێمانی تێ كەوتووە و بەتوندی بەو فەرمانبەرانەی كوردسات و راگەیاندنی یەكێتی وت كە نەیانتوانیوە قەناعەت بەخەڵك بكەن كە روو لەراگەیاندنەكانی تر نەكەن و بەلای خۆیاندا رایانكێشن.
جەلال تاڵەبانی داوای لە كەناڵەكانی راگەیاندن كرد كە توند بن بەرامبەر ئەوانەی دەیانەوێ روبەرووی یەكێتی ببنەوە و داوای لێكردن لەمڕۆوە 10-3 پێویستە ئەو تێكدەرانەی بەردەركی سەرا ریسواكەن لەرێگەی راگەیاندنی یەكێتیەوە و هێرشی توند بكەنە سەر نەوشیروان مستەفاو كۆمپانیای وشەو كەی ئێن ئێن ، پێیوتین كە ئەوان تەنیا تەلەفیزیۆنێك یان هەیە ئێوە چەندین تەلەفیزیۆن تان هەیە ئەوان رۆژنامەیەك یان هەیە ئێوە چەندین رۆژنامەتان هەیە ، پێویستە لەمڕۆوە پرۆپاگهنده بکهن و خۆپیشاندهران و گۆڕان به بەكرێ گیراوی شۆڤێنیەكانی بەعسیان بچووێنن و بڵێن : هیچ یان كەمتر نیە لەو شۆڤێنی یانەی كەركوك .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






















