<

نامەى نارەزایەتى 37 كادیرى سۆسیالست بۆبەرێز سكرتیرى حزب

06/02/2012, 12:00 (GMT+1)

 
ئێمە 37 كادیرى مەكتەبى ریكخستن وكۆمەلایەتى وپیشەى وجەماوەریەكان ئەم نامە ئاراستەى بەرێز كاك محمدى حاجى محمود سكرتێرى گشتى حزبى سۆسیالست دیموكراتى كوردستان دەكەین ولەرێگەئەم نامەكراوە پێ ى رادەگەیەنن كەمانگ بۆموچەوە ورەگرتن بوەبە 40رۆژ وسالیش بوە بەحەوت مانگ ،ئێمە هیچ مانگێك نەبوە لەكاتى خۆیدا موچەكانمان پێبدرێت لەكاتىپێدانیشدا هیچ قەرەبویەكمان بۆناكرێتەوە هەمووجارێك مانگ بۆپێدانى موچەى ئێمە دەبێت بە 40تا 45 رۆژ ئەوەش دەزانیین كەحیزب مانگانە 350ملیۆن دینار لەحكومەت وەردەگرێت و بەسەدان كادیرى لەسەربەرێوبەرایەتى رێكخراوەكان موچە وەردەگرێت وبەسەدانى تریشى لەلایەن حكومەتى هەرێمەوە خانەنیشن كراوە ئیتر ئێمە نازانیین ئەم هەموو بودجەیە بۆكوێ دەچێت ولەپێناو چیدا سەرف دەكرێت وئێمەى لێ ى بێ بەش دەكرێت لەكاتێكدا موچەى ئێمە لە 300هەزار دینار تێ ناپەرێت ومانگانە لەسەدا پێنجى بۆحیزب لێ دجەبرۆدرێت وسێ هەزار ئابونەشمان لێ وەردەگیرێت لەرێگەى ئەم نامەیەوە داوە دەكەیت لەسكرتێرى حزب ومەكتەبى سیاسى چاو بەموچەكانماندا بخشنرێتەوە موچەكانمان لەكاتى خۆیدا پێ بدرێت

تێ بى نى لەبەر نان برین كردنمان ناوى خۆمانمان بڵا ونەكردوەتەوە
37كادیرى حیزبى سۆسیالست دیموكراتى كوردستان لەشارى سلێمانى

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان