<

دكتۆر بەرهەمەكەی ئەنجومەنی وەزیران چاریەكمان لێبكەن لە دەست دلاوەر عەلائەدین وەزارەتی خوێندنی باڵا

26/12/2010, 12:00 (GMT+1)
جەنابی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئێمە وەك كۆمەلێكی زۆری قوتابی و خوێندكار ، كە لە زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێمی كوردستاندا دەخوێنین بە پەرۆشەوە لە هەوڵ و كۆششەكان و چاكسازیەكانی بەرێزتان دەڕوانین ، بەتایبەتیش لە بواری پرۆسەی خوێندنی باڵاَ دا كە لای بەرێزتان جێگەی بایەخی تایبەتیە ، ئەمەش لە كاروباری رۆژانەتاندا بەدی دەكرێت كە چەندی بە پەرۆشن بۆ زیاتر بەرەو پێشچوونی پرۆسەی پێشكەوتن لی وڵاتدا، وەك ئەو كۆمەلە قوتابی و خوێندكارە حەز بەوە دەكەین كە بەشدار بین لە پرۆسەی بەرەو پێش چوونی ولات و بێبەش نەبین لە و پرۆسەیە ، لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوامیمان پەیوەستە بە بریاری جەنابتانەوە، بۆیە هەر لە سۆنگەی پەرۆشیتان بۆ پرۆسەی خوێندن و پەرۆشیتان بۆ خوێندكاران كەم دەرامەت ، ئەم داواكاریە دەخەینە بەردەم بەرێزتان بەمەبەستی پێداچوونەوەیەك بەو بریارە ، بۆیەش بە لەبەر چاوگرتنی باری تایبەتی خوێندكاران و قوتابیان .

لای هەمووان ئاشكرایە لە ئێستادا كە خوێندنی سالی 2009-2010 كۆتایی پێ هاتووە و چۆتە قۆناغی پاش خۆی ، بەلام ئێمە وەك كۆمەلێك لە خوێندكارای زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێمی كوردستان بەهۆی ئەوەی كە لە دوو وانە كەوتووین بۆیە بە بریار ناتوانین بچینە قۆناغی دوای خۆمان واتا(قۆناغێكی نوێ) ، بۆیە دەبێت بۆ سالێكی تر لە هەمان قۆناغی رابردوو بمێنیینەوە و نەتوانین سود لە خوێندنی سالێكی دوور و درێژ ببینین ، ئەمە لە كاتێكدایە كە لە ماوەی ئەو سالەدا تەنیا ئەو دوو وانەیە دەخوێینین بۆیە داواكارین لە بەرێزتان بڕیار بۆ ئێمە دەربكرێت بەو مەبەستەی بتوانین سوودی لێوەربگرین و بتوانین بە هەردوو وانەكەوە بچینە قۆناغی دوای خۆمان ، ئەویش بەوەی یاسای پەرینەوە لە یەك وانەوە بكرێتە دوو وانە هاوشێوەی زانكۆكانی دیكەی عێراق، چونكە وەك لای بەرێزتان ئاشكرایە ئێمە لەگەڵ خوێندنی ئاسایی خۆماندا سرقالین بە كاركردنی رۆژانەوە بەمەبەستی دابینكردنی بژێوی ژیانمان ، بێگومان ئەمەش كاریگەری لەسەر خوێندمان كردووە، چونكە لای بەرێزتان ئاشكرایە دابین كردنی بژێوی ژیان كارێكی ئاسان لەم رۆژگارەدا ، دڵنیاین كە بەرێزتان پشتگیری لە بەردەوامبوونمان دەكەن لەخوێندنی ، و دانەبرانمان لە خوێندن هەر پرۆشیشتانە كە وای لێمان كردووە ئەم داواكاریە بخەینە بەردەم بەرێزتان ، تابتوانین هەم بژێوی خۆمان و خێزانەكەمان دابین بكەین لە هەمان كاتیشدا بەردەوامیش بین لەپرۆسەی خوێندنەكەمان .

بێگومان ئەنجامدانی ئەم كارەش لە سەر قسەی و بریار جەنابت دەوەستێتەوە ئەویش بەدەركردنی بریارێكی تر كە لە سودی قوتابی و خوێندكار بێت و بتوانین سودی لێ وەرگرین چونكە ئێستاش لە حكومەت بەغدا دوو وانە پەیرەو دەكرێت ، بۆیەش داواكارین لە بەرێزت كە ژیانمان و داهاتوومان لەوە بەگەورەتر سەیر كەی كە بیهێلی بكرێتە قوربانی ئەجێندا ساسیەكەی هەندێك رێكخراو و گەللە رەقی و پێداگری وەزیری خوێندنی بالا بۆیە دیسان داواكارین لێت و پێت دەلێین ژیانمان و خەونمان لەوە گەورەترە تكایە لەبەر چاوی بگرن با بۆیەك وانە سالێك لە بەهاری گەنجیمان نەروات و زیانێكی مادیشمان بۆ بگەرێنەوە بە گەراندنەوەی عبوور بۆ 2 وانە .

كۆمەلێك قوتابی و خوێندكار لە زانكۆ و پەیمانگاكانی كوردستان
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان