<

چەند قسەیەك بۆ ئەو بەناو سامان مەجیدەی كە دەیەوێت ناوی عەدنان قوربانی پیس بكات

19/03/2010, 12:00 (GMT+1)
جەند رۆژێك پێش ئیستا لە سایتی كوردستان پۆست بابەتێك لەنوسینی (سامان مەجید) لەژێر ناونیشانی (عەدنان قوربانی و رێكخراوی خێرخوازی گەرمیان) بڵاو كراوەتەوە، كە تێیدا بەشێوەیەكی نەشیاو و بێ بنەما كاك سامان هێرشی كردووەتە سەر عەدنان قوربانی بەوەی كە ئەو بەرێزە دزەو لەرێگەی رێكخراوی خێرخوازییەوە دزی دەكات
من لێرەوە دەڵێم عەدنان قوربانی ئەگەر دز بوایە دژی گەندەڵی ئیداری و دزانی گەرمیان نەدەوەستایەوە
من نازانم ئەو كاتەی عەدنان قوربانی هەڕەشەی لێ دەكرا بۆئەوەی واز لە كاری دژە گەندەڵی بهێنێت و دژیایەتی دزان نەكات بەرێزت لەكوێ بویت ، رەنگە ئەو كاتە تۆو یەكێك بوبیت لەو كەسانەی كە گەندەڵ بویت و دژایەتی عەدنان قوربانیت دەكرد
سەربەرزییە بۆ عەدنان قوربانی كە چەند سالێكە دەرگای هەموو لایەك دەكوتێت بۆ ئەوەی بڕە پارەیەك بو خەڵكی هەژارو كەم دەرامەت كۆ بكاتەوە، ئەگەر بەرێزتان ئەوەندە دلسۆزن بۆ نەتان توانیوە كارێكی هاوشێوەی كاری رێكخراوی خێرخوازی گەرمیان بكەن
رێكخراوی خێرخوازی گەرمیان دەرگای واڵا بووە بۆ هەموو فەقیرو هەژارێكی گەرمیان بەهەمان شێوە بەبەردەوامی دەرگای واڵا بووە بۆ هەموو كەسێك كە هاوشانی ئەندام خیرخوازانی ئەو رێكخراوە كار بكات، بۆیە ئەو رێكخراوە تاوەكو ئێستا بەشێوەیەكی ئاشكرا كاری كردووە، ئەگەر هەركەسێك شتێكی لا ئاشكرا نییە با سەردانی ئۆفیسی ئەو رێكخراوە بكات، بۆ ئەوەی لە نزیكەوە لە حالی ئەو رێكخراوە تێبگات، نەك بێت وەكو كاك سامان تفەنگ بەتاریكییەوە بنێت، بێ ئەوەی هیچ بەڵگەیەكی هەبێت
بۆیە كاك سامان دزێكی وەكو جەنابت حەق وابوو خۆت پاك بكردایەتەوە ئینجا ناوی كاك عەدنانت بهَنایە بۆ ئەوەی وەكو خۆت پیسی نەكەیت، هەرچەندە پاكی و دڵسۆزی ئەو مرۆڤە ئاشكرایە و بە قسەی بێ بنەمای دەیانی وەكوو تۆ پیس نابێت
جەنابتان لەجیاتی ئەوەی بڵێن ئەم مرۆڤە ماندوو بووە و بەردەوام لەهەوڵی ئەوە بووە یارمەتی بۆ قوتابییە هەژارەكان كۆ بكاتەوە تاوەكو واز لەخوێندن نەهێن، یارمەتی بۆ منداڵانی سەر زبڵكوان و ......... كۆدەكاتەوە تاوەكوو پارویەكی پاك بخۆن سەرباری ئەوەی پێی ناڵێن كاك عەدنان ماندوو نەبێت دین بەدزیشی لەقەڵەم دەدەن
بۆیە من دەڵێم خۆزگە لەكوردستانی خۆماندا دەیانی وەكو عەدنان قوربانی دروست دەبون،و من لێرەشەوە دەڵێم سەربەرزییە بۆ ئەو خێزانەو ئەو حزبەی كە كوڕی وەكو عەدنان قوربانی پەروەردە دەكات
كاك بەناو سامان ئەگەر جەنابت زور زیرەكیت و خەمی خەڵكتە ئەوە بچۆرە دادگا نەك بەدزییەوە چەند درۆیەك فڕێ بدەیت و چڵكاوی پیچوە بخۆیت، چونكە بەرێزت بەردەوام مەسینە هەڵگریت كردووە، ئەگەر نا بۆچی ناوی خۆت ئاشكرا نانوسیت
قسەی دواییم بو ئەو بەناو سامانە ئەوەیە كە دەڵێم مرۆف ویژدانی هەبێت ناوی خەڵك بەدرۆوە پیس ناكات، چونكە من دڵنیام كە ئەو رۆژەی ویژدان لەماڵی ئێوەدا دابەش كراوە بەرێزت لەماڵ نەبویت، بۆیەمرۆڤ وجاخ كوێر بێت زۆر لەوە باشترە مرۆڤی درۆزن و ترسنۆكی وەكو تۆ دروست بكات
/ كەلار
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان