دووپێنوس
09/04/2011, 12:00 (GMT+1)
یەكەم پێنوسێكی زێڕە
لەگیرفانێك
بەتەنیشتی دۆلارەوە
دانراوە !!
پێنوسێكی بێ ئاگایە
لەوشیاری ،
هەمیشەوەكوزیندانی
بەندكراوە !!
ئەوكاتەی ئازادئەكرێ
لەكۆت وبەند،
تەنهاڕێگەی واژوویەكی
ملكەچ بونی پێدراوە !
دووەم پێنوس،
ئاساییە
لەجانتایەك
لەناوكاخەزی سپی دا
جێی گرتووە !!
پێنوسێكی لێوان لێوە
لەزانیاری،
چی ویستبێت دركاندوێتی
سەربەست بووە !!
هەرگیزلەمەرگ وهەرەشە
نەترساوە،
كرنوشی بۆهیچ جەلادێ
نەبردووە !!
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























