<

پەیامێك لە ڕانیەوە ..بۆوەزیرى تەندروستى

03/03/2010, 12:00 (GMT+1)
 
سڵاو بەرێز وەزیرى تەندرووستى حكومەتى هەرێمى كوردستان ،بەوهیواین بەریزیشتان تەنها وەك وەزیرەكانى ترى حكومەت ناحیەى تەندروستى ژیانى خەڵكى هەژارو ڕە ش و ڕووت فەرامۆش نەكەى ،چونكە هەركەسێك ئەمەى كردبێت پێم وانیە قازانجى كردبێت لەهەمان كاتیش دا ناونووسینى مێژووش گرنگە ،كە رەنگە چەند ساڵكى تر باشى خراپى كارەكان مێژوو تۆماریان بكات،من لەنووسینى ئەم پەیامە هیچ مەبست و ئامانجیكم نیەجگە دەرخستنى راستیەك ئەویش تەنها لەپیناو ژیانى مرۆڤایەتى هیچى تر،وەمن ناشمدەوێت لێرەدا ناوى هیچ كەس و لایەنیك برووشینم و بزرینم ،بۆیە دەمەوێت چەند راستیەك لەسەرژیانى تەنندروستى خەڵكى هەژارى پشدەرو بیتوێن بخەمە بەردەستى ئێوە ،چونكە بەرێوەبەرایەتى گشتى تەندروستى رانیە،نەخۆشخانەكانى ناوچەى پشدەروبیتوێن دگرێتەوە ،دیارە كەناوى خەڵكى هەژرم هێناوە ئەم خەڵكانەن كە بەهەژارى لەبەردەم دەرگاو بنكەكانى مەڵبەندى تەندروستى دەەیان بینیتەوە ئەگینا ماڵو منداڵى ئاغاوبەرپرسیك ئەوە لەتاران و ئەردەن نەبێت عیلاج ناكرێت،بۆیە پاش هەمووئەم نووسیانەى كەڕۆژنامەكانى ئاوێنەو هاوڵاتى و لێدوان و گۆڤارى لڤین و جیهان بەدیكۆمینتەوە لەسەرگەندەلیەكانى ئەم بەرێوەبەرایەتیان نووسىى وابزان رۆژیك لەرۆان جەنابت نەهات بلیت كوا حەقو حیساب ،بۆیەمن وەك كارمەندیك چەند پیشنیاریكم بۆجەنابت هە یە بەریزت ئەگەرخۆت بەوەزیربزانى دەبێت لیژنە یاخۆت سەردانى ئەم بەرێوەبەرایەتیە بكەى بۆچارەسەركردنى:
زۆرترین تبینى و گەندەلى كە خەلك لێ ى بیزاربووە ئەمانەن:
1_بەرێوەبەرى ئەم بەرێوەبەرایەیتە سامانیكى زۆرى كۆكردۆتەوە و بەپێ ى كەسە نزیكەكانى تیكراى سامانەكەى لە سەرمییلاكى ئەم بەریوەبەرایەتیە دەست كەوتووە.
2_نەشارەزایى لێ نەهاتووى كەرمەندانى ناو ئەم بەڕیوەبەراتیە ،بۆنمونە دەرچووى بەشى یاسا لەبەشى ژمێریارى دانراوە یان كراوە بەلیپرسراوى بەشى بنكەكان و بەشى راگەیاندن و چەند بەشى سەیروسەمەرى تر ..كەوابزانم ئەمە لەهەهوودنیا پیچەوانەى سیستەمى ئیدارەكردنى حكومەت.
3_خراپى و گوێ نەدان بەبنكەو مەڵبەندەكانى ناحیەو گوندەكان لەلایەن ئەم بەڕیوەبەارتیەوە،كەئەمە چینى هەژارى لێ زەرەرمەند بوووە .
4_سەربەخۆى چەند كەسیك لەبەكارهێنانى وئیدارەكردنى نەخۆشخانەكان ،لەبەرنزیكى لەكەسیكى بەرپرسك یان خزمایەتى ،كەئەمەش پاشاگەردانى درووست كردوە.
وەچەندین كەمووكورى تر هەن وابزانم ئەگەرجەنابى وەزیر تەنها خالیك یادوویان لەمانە چارەسەربكات تەمێكى گەورەى فەسادى ئیدارى و ئەخلافى لادەبات مێژوویەكیش بۆكابینەى شەش و پۆستەكەى تۆماردەكات ،بەو هیوایەى وەفدیك بۆلیكۆلینەوە ئەم بوارە پێك بهێنت چاوەرێ ى هەڵویستى بەریزتین.
 
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان