میدیاکانی به‌ریتانیا گه‌نده‌ڵییه‌کی گه‌وره‌یان له‌سه‌ر جه‌لال ئاشکرا کرد..
22/03/2010, 12:00 (GMT+1)

گه‌وره بازرگانێکی کۆری به‌ناوی (کییه سهنچۆی) که خاوه‌ن چه‌ند کۆمپانیایه‌که له وڵاتی کۆریا به دووساڵ به تۆمه‌تی به‌رتیلدان به تۆنی بلێر، حوکمدرا .پێشتر توانیویه‌تی له رێگای تۆنی بلێر کارهاسانی بۆ وه‌رگرتنی کۆنتراکت بره‌و به کاره‌کانی خۆی بدات ،که ئه‌م کاره به گوێره‌ی یاساورێساکانی ده‌وڵه‌تی کۆریای باشور یاساخه هه‌ربۆیه حوکمدراوه ، به‌ڵام پاش ئازادبوونی له رێگای تۆنی بلێره‌وه به جه‌لال ناسێندراوه و ئێستا ئه‌و رۆژنامه ئاماژه به‌وه ده‌کات که جه‌لال به‌رتیلێکی گه‌وره و زۆر و زه‌به‌ندی وه‌رگرتووه له‌و گهورهبازرگانه به‌رامبه‌ر به وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی گه‌ڕان به‌داوی نه‌وت له زۆنی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان .
ئێمه(کوردستانپۆست) پێشتریش له‌ساڵی 2006 -2007 ئاماژه‌مان به کاری له‌وجۆره کرد که‌سه‌رانی یه‌کێتی به‌تایبه‌تی جه‌لال -هێرۆ-عومه‌ر فه‌تاح ده‌ستیان هه‌بووه له وه‌رگرتنی به‌رتیلی گه‌وره له کۆمپانیا گه‌وره‌کانی جیهانی به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی کۆنتراکتی وه‌همی یا نیوه وه‌همی یا کۆنتراکته‌کانی بواری نه‌وت له کوردستانا.
ئێمه له‌م سه‌کۆیه‌دا گه‌وره‌ترین به‌رتیل وه‌رگرتنی عومه‌ر فه‌تاحمان به به‌ڵگه‌ی فۆتۆگرافی ئاشکراکرد که له‌و کۆمپانیا کۆرییه‌ی وه‌رگرتبوو که خه‌سته‌خانه 400 قهرهوێڵییهکهی سلێمانی دورستده‌کات. ده‌بێ بووترێت ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێت ئه‌و کۆمپانیایه که راسپارده‌ی شه‌خسی جه‌لال کۆنتراکته‌ی وه‌رگرتبوو ، پرۆژه‌که‌ی ته‌واونه‌کردووه و ده‌کرێت بڵیین زیاتر له 5 ساڵه ئه‌و پڕۆژه‌یه ته‌واونه‌بووه.دوور نییه ئه‌و کۆمپانیایه یه‌کێک بێت له‌و کۆمپانیایانه‌ی (کییه سۆنچۆیی) .
http://www.dailymail.co.uk/news/article-1259496/Boss-Korean-firm-gave-Tony-Blair-secret-cash-jailed-bribery.html
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان





















