جه‌ژنێکی پڕ له غوربه‌ت
07/08/2013, 12:00 (GMT+1)
که من غه‌ریب بم جه‌ژنم لا تاڵه
ڕۆحی شیرینم بۆتان عه‌وداڵه
هه‌ر چه‌ند به‌جه‌سته ئه‌من لێرانه‌م
ڕۆحم پێم ده‌ڵێ که‌من بێگانه‌م
ئازیزێک نیه ده‌ست نێمه ده‌ستی
دڵی عاشقم ده‌تان په‌رستی
هه‌ر چه‌نده جه‌ژنه من لێره وێڵم
هه‌ر چاو ده‌گێڕم به دوای خێڵم
خۆزگه‌م به‌و که‌سه‌ی له ((خانه‌قا)) یه *
ئه‌گه‌ر گه‌داش بێت له‌وێ پاشایه
ڕاسته تا بڵێیت ((نایاگرا)) *جوانه
هه‌رچه‌ند خۆشیش بێت لای من وێرانه
خاکی خۆم هه‌بێت نابمه بێگانه
بێ به‌شم لێره له که‌یف و گه‌مان
نه ده‌نگی بێری نه بلوێری شوان
وا جه‌ژن ده‌که‌م به ناموڕادی
که‌سێک غه‌ریب بێت دوره له شادی
مۆمی ژوره‌که‌م ده‌ڵێ بخه‌وه
سه‌ر جێگام ته‌ڕ بوو نازانم ئاخۆ
فرمێسکی منه یاخو هی ئه‌وه
((خانه‌قا)) * : گه‌ڕه‌کێکی کۆنه له‌شاری هه‌ولێر
جێگای باوک و باپیرانی شاعیره
((نایاگرا)) * : به‌رزترین شه‌لال و قه‌ڵبه‌زه‌ی ئاوه
له جیهان که‌وتۆته وڵاتی که‌نه‌دا
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























