مناڵی
01/02/2014, 12:00 (GMT+1)
به تاسه‌وه‌م بۆ چه‌ند ساتێک ، بڕۆمه‌وه ناو مناڵیم
به خه‌ونیش بێت شادبمه‌وه به ته‌مه‌نی شه‌ش حه‌وت ساڵیم
به شه‌قامی گهڕهکماندا ئێواره پیاسه‌یه‌ک بکه‌م
باوه‌ش به دار تو و ژاڵهکهی ، به‌رده‌رگای حه‌وشه‌دا بکه‌م
به په‌رۆشم یه‌کجاریش بێت ، بچمه به‌ر قوتابجانهکهم
وه‌کو ئه‌وسا له شانما بێت ، جانتا پڕ له کتێبه‌که‌م
به ترسه‌وه له مامۆستا و به‌ڕێوه‌به‌رم بڕوانم
تا چه‌ند ساتێک پڕ نه‌شئه بم ، له کۆی یاده‌وه‌ریه‌کانم
به حه‌سره‌تم هاوڕێکانم بێن وه‌ک جاران ، کۆبینه‌وه
به په‌ڕاوی یاده‌وه‌ی مناڵیدا بچینه‌وه
خۆزگه دونیای پڕ له جوانی مناڵیم نه‌ده‌بڕایه‌وه
بریا ته‌مه‌ن ته‌نها جارێک ، بۆ دواوه ده‌گه‌رایه‌وه
به‌کرحه‌بیب

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان