<

چەقۆ

12/11/2011, 12:00 (GMT+1)




ئالەوێ لەو خوارووی ووڵاتە

چەقۆیەك؛

وەك دایك و كچانی ئەو خاكەڕەش پۆشبوو!

نەك هێندە زیاتریش!

تاڕەنگ و تاڕویشی ڕەش ڕەشبوو.

ئەو چەقۆی قوربانی جەژنانی پێشووبوو

ئەم جەژنە لەجێگەی قوربانی،

سەری چەند كوڕانی دایكان و

باوكانی چەند زارۆی ئەو شارەی بڕیبوو.

ئالەوێ لەو خوارووی ووڵاتە چەقۆیەك؛

دەمەكەو

مشۆكەو

هەتاكو كیفیشی سەراپا لەغەدرا

ڕەش ڕەشبوو.

2007
 
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان