مه‌سعود بارزانی خۆڵ ده‌کاته چاوی خه‌ڵکه‌وه..سه‌رۆک شاره‌وانییه‌ک لاده‌دا!
23/05/2011, 12:00 (GMT+1)

سه‌رچاوه‌یه‌ک به کوردستانپۆستی راگه‌یاند : لابردنی سه‌رۆکی شاره‌وانی هه‌ولێر به هۆی گه‌نده‌ڵییه‌وه نه‌بووه ، چونکه ئه‌و که‌سه گه‌وره‌ترین خزمه‌تی به بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود کردووه و زۆرترین رووبه‌ری زه‌وی بازرگانی و نیشته‌جێی له نێو هه‌ولیر به کوڕ و خزمه‌کانی مه‌سعودی داوه ، ته‌نانه‌ت کوڕی سایه‌قه‌که‌ی مه‌سعود گه‌وره‌ترین ده‌ڵاڵی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعوده ، به مانایه‌کی دیکه کوڕی سایه‌قه‌که‌ی مه‌سعود به ته‌نسیق له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی شاره‌وانی هه‌ولێر ئه‌رزه‌ی گرانبه‌ها به پاره‌یه‌کی زۆر ده‌ده‌ن به خه‌ڵکێک که ئاماده‌یه ئه‌و مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بکات.
سه‌رۆکی شاره‌وانی بێ ئه‌وه‌ی بدرێته دادگا ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه کراوه ، ئه‌گه‌ر پرسی ده‌رکردنه‌که‌ی سزادانه له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی، مه‌سعود بارزانی ناتوانێت بیدا به دادگا ، چونکه سه‌رۆکی شاره‌وانی بۆ ئه‌وه‌ی خۆی ده‌رباز بکات ، ده‌بێ دان به‌وهه‌موو تاوانانه بنێت که دژی خه‌ڵکی هه‌ولێر بۆ بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود ئه‌نجامیداوه.
سه‌رچاوه‌که وه‌ڵامی ئه‌و پرسه ده‌داته‌وه ، که ده‌پرسێت ئه‌ی باشه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی نییه ، له‌سه‌رچی ده‌رکراوه؟ ، سه‌رچاوه‌که ئاوا وه‌لامی پرسیاره‌که ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت: ده‌رکردنی ئه‌و سه‌رۆک شاره‌وانییه په‌یوه‌ندی به خێڵی زراراییهوه هه‌یه ، که ماوه‌یه‌ک پێش ئێستا بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود له رێگای چه‌ند تیرۆریستێکه‌وه قه‌تل و عامی خێڵی زراریان کرد و له‌وانه‌ش زێدان زراری ئاغای زراریان تیرۆرکرد.
مه‌سعود به‌و ئیجرائاته رووکه‌ش و ته‌مومژاویانه ده‌یه‌وێت بڵێت: چاکسازی ده‌ستی پێکردووه ، که ئامانج لێی دیاره خۆڵکردنه چاوی خه‌لکی کوردستانه.
گۆرینی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ، که ده‌سه‌ڵاتێکی مافیاییه ، نه به‌و چاکسازییه رووکه‌شانه‌ی وێنه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د و قه‌زافی و بنعه‌لی و موباره‌ک ، نه به به ناوهێنانی ده‌وڵه‌تی کوردی ده‌توانێت ، ناوی خۆی له ریزبه‌ندی ده‌سه‌ڵاته له کارلابراوهکانی ناوچه‌که ده‌ربهێنیت.. گۆڕین و به‌رخۆدان و کوده‌تا به‌سه‌ر ئه‌و سیسته‌مه تۆلیتارییه به‌رده‌وامه ، به لادانی سه‌رۆک شاره‌وانییه‌ک ، یا وه‌زیرێک ناوه‌ستێ به‌ڵکو رۆژ به دوای رۆژ به گوڕتر ده‌بێت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان





















