ئاهیك گەڕایەوە بەبەر knn دا ...
27/11/2010, 12:00 (GMT+1)
ئەمەى خوارەوە دەقی هەواڵێكە كە لە سایتی خەنداندا بڵاوكراوەتەوە:
((به‌ڕێوه‌به‌ری(كه‌ی.ئێن.ئێن)ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه
01:29:27/11/2010
خه‌ندان، نیان مه‌جید ـ
به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانیی(كه‌ی.ئێن.ئێن) ی سه‌ر به‌كۆمپانیانی وشه‌ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه.
به‌پێی‌زانیارییه‌كان ئارام سه‌عید به‌رێوه‌به‌ری‌ئێستای‌كه‌ی‌ئێن ئێن ده‌ستیله‌كاركێشایه‌وه‌و، كورده‌حه‌سه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌ری رادیۆی نه‌وا، كه‌له‌سه‌ره‌تاشه‌وه‌بۆ چه‌ند مانگێگ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ئه‌و كه‌ناڵه‌بووه، جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه.
ئارام سه‌عید به‌سایتی خه‌ندان-ی‌راگه‌یاند، كه‌خۆی ده‌ستی له‌كار كێشاوه‌ته‌وه‌و هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه‌كه‌كاری دیكه‌ی پێ سپێردراوه‌له‌بزو‌وتنه‌وه‌ی گۆڕان.
وتیشی: "خۆم به‌ره‌زامه‌ندیی خۆم ده‌ستم له‌كار كێشاوه‌ته‌وه".
كه‌ناڵی(كه‌ی.ئێن.ئێن) ساڵی(2009) دامه‌زرا‌و تائێستا چه‌ندینجار گۆڕانكاریی‌له‌به‌ڕێوه‌به‌رێتی‌ئه‌و كه‌ناڵه‌دا كراوه، كه‌ناڵه‌كه‌ش ته‌نها (12) كاتژمێر له‌سه‌ر مانگی‌ده‌ستكردی‌نایلسات په‌خش ده‌كات.))
ناوەڕۆكی ئەم هەواڵە راست بێت یان نا، ئەوا یەك راستی تێدایە كە بەڕێوەبەرى كەناڵەكە لەپۆستەكەى نامێنێت، ئەمەش ئاكامی ئەو فشارە زۆرەیە كە ماوەى چەند مانگێكە لەسەر بزووتنەوەى گۆڕان و خودی نەوشیروان مستەفاى سەرۆكی بزووتنەوەكەیە، لەلایەن كارمەندانى (كەى ئێن ئێن) ەوە، كەدواى لەسەر كارلابردنی بەڕێوەبەر و بەڕێوەبەرى نووسینی كەناڵەكە هۆشیار عەبدووڵا دەكەن، بەڵام ئەوەى جێی سەرنج بوو كە ماوەیەكی زۆربوو ئەو فشارە هەبوو كەچی نەوشیروان مستەفا زوو گوێی پێنەداو بەهەندی وەرنەگرت، تا كار گەیشتە ئەوەى هەموو كەس و لە هەموو ئاستێكدا هەست بە لاوازیی و داڕوخانى (كەى ئێن ئێن) دەكەن، بەڵام دواى ماوەیەكى زۆر بڕیارى لەسەركار لابردنى بەڕێوەبەر درا، بەڵام ئەوەى مایەى نیگەرانى بینەران و كارمەندانى (كەى ئێن ئێن) ە مانەوەى هۆشیار عەبدوڵایە، چونكە هەموویان ئەو بە بەرپرسی راستەقینەى كێشەكان لەقەڵەم ئەدەن.
ئەو پرسیارە جدیەى كە ئێستا و دواى لابردنی ئارام سەعید دێتە پێشەوە، بریتیە لەوەى كە ئایا بزووتنەوەى گۆڕان هەموو پرس و بابەت و كێشەیەك بەو نەفەسە چارەسەر دەكات و خەمساردیان لێدەكات یان دەستیان كەوتبووە ژێر سەرى ئارام سەعیدو نەیاندەتوانی دەستكارى بكەن، ئەم پرسیارە جارێ هەر بێ وەڵام دەمێنێتەوە.
ئایا نەوشیروان مستەفا بۆ چارەسەركردنی كێشەكانى (كەى ئێن ئێن) بەباشی دراسەى كردبوو یان هەر وەكو دانانەكەى بڕیارى لابردنیان بۆ دەركرد و گوایە دەیگوێزنەوە بۆ شوێنێكی تر و پۆستی تری پێدەدەن، ئەمەش تەواو كارێكی لاساییكردنەوەى یەكێتی و پارتیە كە كەسێك لەپۆستەكەى دواى شكست لادەبەن پۆستی تری پێدەدەن.
پێم وایە ئەگەر بزووتنەوەى گۆڕان بەباشی بەدواداچوون و دراسەى بارى (كەى ئێن ئێن) ى كردبێت ئەوا وەكو لەرابردوودا دەهاتە بەرگوێ ئەوا هەردوو پەتاكەى (كەى ئێن ئێن) ى بەیەكەوە دوور دەخستەوەو بەوریاییەوە كاری دیكەى بۆ دیارى دەكردن.
ئەم مامەڵانەى گۆڕان هەمان مامەڵەى حزبەكانی تری كوردستانە، بزووتنەوەى گۆڕان لەم كارەیدا وەكو چەندین هەڵوێستی تر هیچ گۆڕانێكی لە مامەڵەى كارى بەڕێوەبردن و سیاسەتكردندا نەكردووە، هەروەكو چۆن بانگەشەى بۆ دەكات.
تكا لەبەرپرسانى بززتنەوەى گۆڕان ئەكەم كە با بەزووترین كات بەخۆیاندا بچنەوەو مامەڵەى سەردەمیانە و پێویست و لەبار لەگەڵ ئەو كێشانەدا بكەن كە رووبەڕووى هەریەكێك لە بەناو دامەزراوەكانیان دەبنەوە، چونكە خەڵكی كوردستان ئەوەنە نەفام و نەزان نیە كە گۆڕان و یەكێتی وپارتی لەیەكتر جیانەكاتەوە، ئەوەنە تێنەگەیشتوو نیە نەزانێت و نەبینێت كێ وەكو پێویست هەڵسوكەوت ناكات.
ئێستا كارمەندانى (كەى ئێن ئێن) لەو راستیە گەیشتوون كە بەناو هۆشیار هەوێنی دووبەرەكی و بێسەرو بەری و چەقبەستنی (كەى ئێن ئێن)ە، بۆیە پێویستە بزووتنەوەى گۆڕان ئەو دەستەى وەشاندوویەتی بۆ چارەسەركردنی (كەى ئێن ئێن) دەبێت یەكلاییكەرەوە بێت و نەشتەرگەریەكە بڕینەوەى تەواوى وەرەمە پیسەكە بگرێتەوە نەك تەنیا بەشێكی.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان




















