سه‌باره‌ت به نێردراوه‌كه‌ى كوردستان تىڤى له مه‌خمور نامه‌یه‌ك بۆ كاروان ئاكره‌یى ...
10/10/2011, 12:00 (GMT+1)
دوو ساڵ ده‌بێت له مه‌خمور وه‌ك كادرێكى حزب ئیش وكار ده‌كه‌م بۆیه زۆر تا كه‌م چاودێریه‌كى وردى زۆربه‌ى ته‌له‌فزیۆن ۆكه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندنم كردووه به‌تایبه‌تى كه‌ناڵه سه‌ته‌لایتیه‌كان ، بۆیه ئه‌وه‌ى زۆر سه‌رنجى راكیشاوم هه‌ستى پێده‌كه‌م راپۆرت وهه‌واڵه رۆژنامه‌وانیه‌كانى په‌یامبه‌ركه‌ى جه‌نابته قسه‌دم كار‌زان كاكله برا بچوكى به‌رپرسى به‌شى هه‌واڵ عبدالرحمان كاكل ،چونكه ئه‌وه‌ى له‌ئه‌لف وبێى رۆژنامه‌نوسى و سیاسه‌ت بزانێ ده‌زانێ كار‌زان چه‌نده كه‌سێكى بێ مسته‌واو چه‌نده نه‌خۆینه‌وارو چه‌نده سواڵ كاره ؟ّ
جا نازانم راپۆرته‌كانى كار‌زان چۆن و به‌چ شیَوەیه‌ك داده‌به‌زیَت ؟
به‌َلام ئه‌وه‌ى توشى سه‌رسورمانى كردووم بۆچى گرینگى به‌كارزان ده‌درێت ؟ یا ده‌بێت چ به‌رژه‌وندیه‌ك له پشت ئه‌وه بێت كار‌زان كه‌س ڵىى نه‌پێچیته‌وه ،دیاره ئه‌م وه‌ڵامه بۆ خۆت وبۆ خوێنه‌ران جێ ده‌هێلم به‌ڵام ئه‌گه‌ر روخسه‌د بده‌یت من به‌ڵه‌گه‌وه چه‌ند زانیاریه‌كت بۆ ده‌خه‌مه به‌رده‌ست كه كار‌زان له مه‌خمور چى به‌ده‌ست ده‌كه‌وێت وبه هۆى كوردستان تىڤیه‌وه له چه‌ند شوێن راتبى هه‌یه و چ ده‌كات , ته‌نانه‌ت ده‌ڵێن له پاڵ ئیشه‌كه‌ى زۆر جار به‌ناوى كوردستان تىڤى سه‌وداى مۆبایل و سیم كارتیش بۆ به‌رپرسان ده‌كات به‌َلام به‌نرخیَكى گرانتر.
وه‌ك شاراوه نیه له‌م رۆژانه یه‌كێ له به‌رپرسانى فه‌رمانگایه‌كى حكومه‌ت له مه‌خمور به ئاشكرا له‌بەره‌ده‌م كۆمه‌ڵێ خه‌ڵك كه خۆم یه‌كێ بووم له ئاماده‌بووان به كارزانى گوت چونكه ئێمه پاره ناده‌ن بۆیه راپۆرته‌كانمان دانه‌به‌زێنێت ؟ بۆیه من نازانم قه‌سدى ئه‌و به‌رێوه‌به‌ره چیه خوا نه‌كا خۆ كار‌زان پاره بۆ كوردستان تىڤى یان بۆ كه‌سێكى تر كۆناكاته‌وه !
به‌رَیز كاروان ئاكریى من ده‌پرسم كار‌زان كه پله‌كه‌ى ملازمى یه‌كه‌مه له فه‌رمانده‌یى هه‌وڵیر به‌بێ ئه‌وه‌ى ده‌وام بكات به‌چ هۆیه‌ك له‌م ماوه‌یه ده‌مانچه‌یه‌كى كلۆكى ئه‌مه‌ریكى كه نرخه‌كه‌ى 23 وه‌ره‌قه‌یه پێ به‌خشرا ؟
ده‌پرسم مانگانه چه‌ند له مامۆستا شۆرشى ته‌ربیه وه‌ده‌گرێت ؟
دوایى ده‌پرسم ئیبراهیم شێخه‌لا ئه‌ویش مانگانه چه‌ندى پێده‌دات بێجگه له به‌نزین و كارتى مۆبایل
دوایش ده‌پرسم له گۆلان وخه‌بات به هۆى هه‌واڵَه‌كانى كوردستان تىڤى چه‌ند وه‌رده‌گرێت ؟
ده‌پرسم كار‌زان ئه‌گه‌رخۆى به رۆژنامه‌نوس داده‌نێت بۆچى له شاره‌وانى مانگانه موچه وه‌رده‌گرێت ؟ خۆ مه‌خمور پرێتى له خه‌َلكى هه‌ژار
ئه‌ى پێم ناڵىى له لقى 23 راتبى چه‌نده ؟
ئه‌ى پێم ناڵىى كار‌زان چه‌ند له به‌رێوه‌به‌رى ناحییه‌ى قوشته‌په‌و به‌رێوه‌به‌رى ناحییه‌ى گوێر و دیبه‌گه و سه‌رگه‌ران و قه‌راج وه‌رده‌گریت با لێره‌ش به‌نزین وكارتى مۆبایلى تێدا نه‌بێت ؟
به‌رێوه‌به‌رى كوردستان تىڤى دواجار ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر له‌به‌ر عبدالرحمان خۆت له كار‌زان بێده‌نگ كردووه تا له‌سه‌ر ماندووبونى ئێمه زه‌نگین بَیت ئه‌وا ئَیمه لێى بێده‌نگ نه‌بین كه‌سێك له هه‌فته‌یه‌ك یه‌ك دوو رۆژ ده‌وام بكات وبه‌ئاشكراش بۆ هه‌ر ئیشێك داواى پاره بكات به‌رێزم بروا ده‌كه‌یت دوو سه‌د وپه‌نجایش وه‌رده‌گریت ؟
باشه بَۆ له خۆتان ناپرسن كارزانى نه‌خوێنده‌وار چۆن و به‌چى بوه خاوه‌ن ئه‌م هه‌موو موڵك وسامانه ئه‌گه‌ر ده‌شڵێن داماوه‌و هیچى نیه ئه‌وا له نوسینى داهاتوو هه‌ویه نه‌جمه‌داره‌كه‌ى كار‌زان ولیستى موچه‌كه‌ى له ته‌ربیه و شاروانى ولق له هه‌موو ماڵپه‌رو سایته‌كان بڵاوده‌كه‌مه‌وه ...
بێجگه وێنه‌ى ئه‌و خانوه‌یه‌ى كه ئێستا له شاره‌وانى دروستى ده‌كات چونكه لێت ناشارمه‌وه له لق باسى باسى ده‌وڵه‌مه‌ند بوونى كارزانه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان




















