وه‌ڵامێك بۆ وتار نوسه‌که‌ی درۆنامه‌ی گۆڕستانی نوێ
11/02/2010, 12:00 (GMT+1)
کاک نه‌وشیروان هه‌رگیز بێڕێزی به کوردستان و خه‌ڵکه‌که‌ی ناکات.
له‌م ماوه‌ی ڕابوردودا که‌ناڵی الجزیره دیدارێکی له‌گه‌ڵ کاك نه‌وشیروان ئه‌نجام دا له‌و دیداره‌دا کاك نه‌وشیروان تیشکی خسته سه‌ر هه‌موئه‌و کێشه‌و گیر‌و گرفتانه‌ی که به‌ده‌ستی ئه‌نقه ست بێت یان له‌ڕوی نه‌زانیه‌وه ده‌سه‌ڵات پیاده‌ی کردوه .که هه‌مو خه‌ڵکی کوردستان دڵنیاشه ئه‌وه ته‌نها به ده‌ستی ئه‌نقه‌ست و به به‌رنامه‌ی داڕێژراو به‌ڕێوه ئه‌چی و ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه خه‌ڵکی کوردستان پێوه‌ی ده‌ناڵێن ئه‌وه‌ی که کاك نه‌وشیروان له دیداره‌که‌یدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵی الجزیره ئاماژه‌ی پێدا ڕاستیه‌کی حاشا هه‌ڵنه‌گره‌و نه‌ك ته‌نها کاك نه‌وشیروان به‌ڵکو هه‌مو خه‌ڵکی کوردستان ئاگاداریه‌تی و ده‌یزانێ له لایه‌کیتر کاك نه‌وشیروان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که کوردستان و دام و ده‌زگا حیزبی و حوکمیه‌کانی غه‌رقی گه‌نده‌ڵی ئه‌خلاقی و ئیدارین و به‌رپرسانی ئه‌و دو حیزبه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌ست وه‌ر ئه‌ده‌نه بواری په‌روه‌رده‌و فێرکردن و مزگه‌وته‌کان و هه‌مو دام‌و ده‌زگاکان و ته‌نانه‌ت بازاڕ‌و ده‌ستیان به‌سه‌ر سه‌رچاوه‌ی ژیانی شه‌خسی و تاکه‌که‌سیشدا گرتوه به میزاجی خۆیان یاری به هه‌مو ماف و به‌هایه‌کی خه‌ڵک ده‌که‌ن . ئه‌وه‌ی کاك نه‌وشیروان وتی هه‌ر هه‌موی ڕاستین و بونیان هه‌یه و ئه‌و قسانه‌ی کاك نه‌وشیروان کردی هه‌موی بێزاری و ڕقی په‌نگخواردوی ناو دڵی سه ر‌جه‌م پێکاهاته‌کانی خه‌ڵکی کوردستان بو. که‌چی وتار نوسه‌که‌ی درۆنامه‌ی گۆڕستانی نوێ وه‌ك چۆن هه‌میشه پێشه‌یان هه‌ڵگێڕانه‌وه‌ی ڕاستیه‌و به ئاوه‌ژو نیشاندانی ڕوداوه‌کان پێیانوایه هه‌تا درۆ زیاتر بکه‌ن خه‌ڵکی کوردستان بڕوایان پێده‌کات هه‌ر جه‌نابی ئه‌و وتار نوسه خۆی و عیزبه‌که‌ی به دڵسۆزی میلله‌تی کورد نیشان ئه‌داو نوسیویه‌تی ئه‌و قسانه‌ی کاك نه‌وشیروان سه‌رنجێکی یه‌کجار خراپ لای بینه‌رانی عه‌ره‌ب سه‌باره‌ت به‌کورد دروست ئه‌کات ئه‌م وتار نوسه پێده‌چێ گێل بێت یان هه‌ر به ئه‌نقسه‌ت خۆی گێڵ ده‌کاو وای نیشان ئه‌دات که تائێستا عه‌ره‌ب هیچ له‌بارو گوزه‌رانی خه‌ڵکی کوردستان نازانێ و ئاگایان له‌وه نیه سه‌رانی پارتی و یه‌کێتی چیان به خه‌ڵکی کوردستان کردوه هه‌ر ئه‌م وتار نوسه هاتوه خۆی له هه‌مو ئه‌و نه‌هامتیانه‌ی سه‌رانی حیزبه‌که‌ی خۆی و سه‌رانی 31 ئاب دزیوه‌ته‌وه که له‌ماوه‌ی ئه‌و 18 ساڵه‌دا چی ماوه به‌کوردی نه‌که‌ن من له‌و وتار نوسه ئیفلیجی ئه‌قڵه ئه‌پرسم ئه‌وه کاك نه‌وشیروانه هه‌موکات بۆ دوژمنانی کورد‌و کوردستان سوجده ئه‌باو ئه‌چه‌مێته‌وه‌و بۆنیشاندانی نیازی پاکی و بۆ ده‌رخستنی ئه‌وه‌ی که ئه‌ڵقه له‌گوێیه‌کی چاکه بۆ دوژمنان ده‌ڵێت ده‌وڵه‌تی کوردی خه‌ونی شاعیرانه‌یه یان ئاغای تاڵه‌بانی.؟ ئه‌وه کاك نه‌وشیروانه هه‌میشه به وڵاتانی دوژمن به کوردا ڕاکه ڕاکیه‌تی و بۆ تورك و عه‌جه‌م و برا عه‌ره‌به چاوڕه‌شه‌کانی ئه‌چه‌مێته‌وه‌و کڕنوش ئه‌با تا پشتیوانی لێبکه‌ن ببێته‌وه به‌سه‌رۆك کۆمار یان ئاغای تاڵه‌بانی.؟ ئه‌وه کاك نه‌وشیروانه کوردی سوك کردوه یان سه‌رانی هه‌ردوحیزبی ده‌سه‌ڵات و کاسه لێس و ماستاو چیه‌کانیان.؟ ئێوه نه‌ك وڵاتانی ئیقلیمی دراوسێ عێراق به‌ڵکو له وڵاتانی ئه‌وروپاش ناو‌و ناوبانگتان بێزراوه و به ڵکو به خۆتانه‌وه ناو‌و ناوبانگی سه‌رجه‌م کوردستانتان بێزراو کردوه قابیله عه‌ره‌ب و عه‌جه‌م و تورک و وڵاتانی جیهان ئه‌وه‌نده گێل بن نه‌زانن ئێوه ته‌نها خه‌ریکی دزی و به‌هه‌ده‌ردانی سه‌روه‌تو سامانی ئه‌م کوردستانه‌ن و ته‌نها کۆمپانیای ڕاوه‌روت و ئه‌تکردنی به‌های مرۆڤتان داناوه. هه‌ر ئه‌م نوسره ماستاو چیه ده‌ڵێ کاك نه‌شیروان داخی دڵی خۆی به یه‌کێتی و پارتی و ئه‌و ده‌سکه‌وتانه ئه‌ڕێژێ که بۆ کورد هاتونه دی . من له‌و نوسه‌ره ماستاوچی و بێکه‌ڵکه ئه‌پرسم جگه له سه‌رانی حیزبه‌که‌ت و سه‌رانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و ماستاو چیه‌کانی هاوشێوه‌ی خۆت کوا کێ له هاوڵاتیانی ئه‌م کوردستانه ده‌سکه‌وتی هه‌بوه‌و هه‌یه کاره‌با به‌رده‌وامه‌که‌ی. ئاوه‌که‌ی. هه‌رزانی بازاڕه‌که‌ی. ئازادی ده‌ربڕینی بیر‌و راکه‌یان یان چی بۆ باسی ده‌سکه‌وته‌کانت نه‌کردوه..؟ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له دوای ڕاپه‌ڕین له‌سه‌ر ڕه‌نج و ماندو بون و خوێنی ئه‌م میلله‌ته سود مه‌ند بوه ته‌نها سه‌رانی بنه‌ماڵه‌و جاش و ئه‌نفالچی و به‌ناو پیاوه فس فس پاڵه‌وانه‌کانی هه‌ردو حیزبی مافیان. نه‌ك هاوڵاتیانی کوردستان ئه‌وه‌ی که کاك نه‌وشیروان له دیداره‌که‌ی الجزیره ئاماژه‌ی پێدا هه‌موی ڕاستی بو هه‌مو ئه‌و قسانه ئازار‌و خه‌می که‌ڵه‌که‌بوی چه‌ند ساڵه‌ی ناو ناخی دڵی خه‌ڵکی ئه‌م کوردستانه بو ئه‌گه‌رچی ئه‌وه‌ی کاك نه‌وشیروان باسی کرد مشتێك بو له خه‌روارێك به‌ڵام کاك نه‌وشیروان زۆر به‌کورتی ئاماژی پێداو تیشکی خسته سه‌ر. ئیتر ده‌ستی چه‌وری خۆتان بۆ به کاك نه‌وشیروان ئه‌سڕنه‌وه ئه‌گه‌رچی حه‌دی ئه‌وه‌شتان نیه . به‌سیه چیتر دزی و نیشتمان فرۆشی و کڕنوش بردنتان بۆ دوژمنانی کورد‌و جاشایه‌تیتان بۆ ده‌وڵه‌تانی ئیقلیمی و کوشتن و ئه‌نفالکردنی لاوی کورد که‌له‌شه‌ڕی نه‌گریسی ناوخۆدا پێێ هه‌ڵسان و شکاندنی ڕوحیه‌تی تاکی کورد و برسیکردنیان به ده‌ستکه‌ت و شۆڕشگێڕی به ئێمه مه‌فرۆشنه‌وه ئێوه هه‌رکات ده‌مامکه شاره‌وه‌کانتان ئاشکرا ده‌بێت(هه‌ژاری شاعیر) وته‌نی نوکی قه‌ڵه‌متان لێده‌بێته نه‌قیزه‌و جوتکان له‌هه‌واده‌ده‌ن. تاکی کورد له‌وه ده‌رچوه چیتر به درۆ‌و دروشمه بریقه‌داره‌کانتان ته‌فره بخوا. ئێوه به خۆتان و سه‌رکرده‌کانتانه‌وه ناگه‌نه تۆزی به‌ر پێێ کاك نه‌وشیروان بۆیه واباشتره ده‌مکوت بن چونکه ئه‌وه‌ی به‌سه‌رتاکی کورد‌و میلله‌تی کوردا هاتوه ئێوه لێی به‌ر پرسیارن. هه‌ر ده‌بێت ڕۆژێ بدرێنه دادگای گه‌ل و سزای ئه‌و هه‌مو کوشتن و بڕین و دزینی داهاته که له‌م کوردستانه ئه‌نجامتان داوه وه‌ر بگرن
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























