چاودێری كوردۆساید:له كۆنگره‌ی سۆسیال فۆرمدا پرسی جینۆسایدی هێنایه به‌رباس
08/10/2009, 12:00 (GMT+1)

چاودێری کوردۆسایدیش<چاک> یه‌کێک بوو له‌و ڕێکخراوانه‌ی که به‌شداری زۆربه‌ی پانێله‌کانی کرد له هه‌ر سێ ڕۆژه‌که‌دا وه‌ک :-
1- پانێلی هۆکاری ناچاره‌سه‌ری و پڕۆژه‌ی مه‌زنی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست .
2- پانێلی چاپه‌مه‌نی و وه‌شاندن .
3- پانێلی پێڤاژۆی شه‌ڕ و ئاشتی و ڕه‌وشی ژنان .
4- پانێلی میدیای ئه‌لته‌رناتیڤ .
5- پانێلی هاوکاری شاره‌وانیه‌کان .
6- پانێل له‌سه‌ر زیندان و ته‌جرید .
نوێنه‌ری چاودێری كوردۆساید جه‌لال چوارتایی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی گشتی چاك به‌هۆی كه‌می كاته‌وه توانی زۆر به كورتی بابه‌تی پرسی جینۆسایدی كورد بوروژێنێت به ئاماده‌بوونی ده‌یان ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی جیهانی ، که بریتیبوون له :-
1- به جینۆساید ناسینی ئه‌نفال . له باشووری کوردستاندا زیاتر له 10000(ده‌هه‌زار) فه‌یلی و 8000(هه‌شت هه‌زار) بارزانی و 5000(پێنج هه‌زار) هه‌ڵه‌بجه‌یی کۆمه‌ڵکوژ کراون ، وه له 8 قۆناغی ئه‌نفالدا زیاتر له 182000(سه‌د و هه‌شتا و دوو هه‌زار) سڤیلی کورد له نێو براون که ئه‌م ژماره‌یه‌ش سه‌رجه‌م زیاتر له 200000(دووسه‌دهه‌زار) که‌س ده‌کات که ده‌کاته دوو هێنده‌ی دانیشتوانی وڵاتی قه‌ته‌ری ئه‌و کات . ئه‌و کوردانه‌ی که له پارێزگاکانی نه‌ینه‌وا و که‌رکوک و دیاله‌ش مابوونه‌وه یان ناچار به کۆچبه‌رییان ده‌کردن یاخود به زۆر ناسنامه‌که‌یان ده‌گۆڕین بۆ ناسنامه‌ی عه‌ره‌بی .
ئه‌م تاوانه‌ش هه‌م له‌لایه‌ن دادگای باڵای تاوانه‌کانی عێراق و هه‌م له‌لایه‌ن په‌ڕله‌مانی عێراق و هه‌م له‌لایه‌ن ده‌یان په‌ڕله‌مانتاری ئه‌وروپییه‌وه به جینۆساید ناسراوه ، له‌به‌رئه‌وه داخوازم که ئێوه‌ش وه‌کو جینۆساید ئه‌م تاوانه گه‌وره‌یه بناسێنن که دژ به نه‌ته‌وه‌ی کورد پیاده‌کراوه .
2- ئه‌گه‌ر له ڕابردوودا به ناوی قه‌ومییه‌وه ئه‌نفال ده‌کراین ئه‌وا ئیمڕۆش هه‌مان دیارده‌ی ئه‌نفال به‌رده‌وامه به ناوی ئاین و مه‌زهه‌به‌وه که دژ به‌و کوردستانیانه پیاده ده‌کرێت که هێشتا به داگیرکراوی ماونه‌ته‌وه و نه‌خراونه‌ته‌وه سه‌ر هه‌رێمی باشووری کوردستان. له لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه به هه‌زاران که‌س له ئێزدی و کاکه‌یی و مه‌سیحیه‌کان(کریستیان) کۆکوژ کراون و به ده‌یان که‌نیسه و پهرستگاشیان ته‌قێندراوه‌ته‌وه و به ده‌یان هه‌زاری دیکه‌شیان لێ ده‌ربه‌ده‌ر کراوه . له‌به‌رئه‌وه داواکارم که ژیان و ئاسایشی که‌مه ئاینییه‌کان دابینبکرێت ئه‌وه‌ی شایانی باسه به‌هه‌مان شێوه ڕۆژی شه‌ممه26-9-2009 له شاری دوسلدۆرف چاك به‌شداری ئه‌نجومه‌نی ئاشتی ئه‌وروپاشی كرد.
چاودێری كوردۆساید
Kurdocide Watch
www.kurdocide.com
[email protected]
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






















