<

نامەیەكی كراوە بۆ بەرپرسی ئاسایشی گەرمیان

13/07/2009, 12:00 (GMT+1)
علی شەهید محمد فەرماندەی كەرتی یەكی لە تیپی 53ی شێروانە,ئیستا بەریوەبەری ئاسایشی گەرمیانە. ئەم پیاوە سەدان پیشمەرگە لە ژێر دەستی ئەم بروانامەی ئازادی وەرگرتووە, لەوانەیە زیادەڕەوی نەبێ ئەگەر بێژم ئازاترین فەرماندەی پێشمەرگەی یەكێتی بووە . بۆیە لە كاتی ئەنفالەكاندا كە ویستی تەسلیم بێتەوە كاك نەوشیروان زۆر هەوڵی دا تەسلیم نەبێتەوە بەلام مەخابن بە قەد ئازایەتیەكەی ترسنۆك دەرچوو وە تەسلیم بە رژێم بووەوە

دوای چەند رۆژێك دەستگیر كراو زیندانی كرا لە سالی1991 لە كاتی مفاوەزاتدا یەكەم داواكاری كاك نەوشبروان ئازادكردنی علی شەهید محمد بوو . نەك لە بەر ئەوەی دڵی خۆش بێ بە علی بەلكو لە بەر ئەوەی باوكی علی ناسراو بە حمەی شاسوار بە دەستی تحسین شاوەیس شەهید دەكرێو سەرەكە ی دەبرێت بۆ هەیئەی كەركوك. ئیستا كاك علی شەهید محمد لە رۆژنامەی ستادیوم روژی 25/6 داوا لە لاوان دەكات دەنگ بە لیستەكەی تحسین شاوەیس بدەن. من بۆ خۆم عارەقی شەرمم دەكرد كاتێ ئەو قسانەی كاك علیم خویندەوە نازانم تۆ كەی ئەوەندە عاشقی پارەبووی ئیستا وا كڕنۆش بۆ دوژمنی باوك كوشتەی خۆت دەبەی لە پێناو پارەدا.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان