كەمپینى داكۆكیكردن لەمافى مامۆستایان / هەولێر
04/06/2011, 12:00 (GMT+1)
كۆمەڵێك مامۆستا لەشارى هەولێر
بەرێزان /
سەرۆكایەتى ئەنجومەنى وەزیران
سەرۆكایەتى پەرلەمانى كوردستان
لیژنەى پەروەردە و خوێندنى باڵاى پەرلەمان
وەزارەتى پەروەردەى حكومەتى هەرێمى كوردستان
یەكێتى مامۆستایانى كوردستان
دەزگاكانى راگەیاندن
سەرجەم مامۆستایانى بەرێز
بەیاننامە
وەكو لاى هەموولایەك ئاشكرایە كەمامۆستایانى كوردستان خزمەتێكى بێ وێنەیان پێشكەشى رۆڵەكانى ئەم هەرێمە كردووە هەم لەرابردوو لەسەردەمى شاخ هەم لەئێستادا لەنێو شار ، مامۆستایانى كوردستان بەوسیفەتە بەناوبانگن كەسەرى بەرزیان بۆمووچە نەوى نەكردووە لەوكاتانەى كەمووچەش نەبووە ناوەندەكانى خوێندنیان چۆڵنەكردووە ،مامۆستایان لەرابردوو نەهامەتیەكى زۆریان چەشت و تائێستاش گوزەرانێكى خراپ دەگوزەرێنن ، زۆریش بەداخەوە ئەوەى لەكوردستان باسى لێوەنەكرێت باشكردنى بژێوى مامۆستایانە ،لەرابردوو مامۆستایان زۆر ئارامیان گرت لەبەرئەوەى كوردستان داهاتێكى ئەوتۆى نەبوو بەڵام ئێستا كوردستان بودجەیەكى باشى هەیە و پێویستە بیرلەئاستى گوزەرانى مامۆستایان بكرێتەوە ،ئێمە وەكو كۆمەڵێك مامۆستا لەشارى هەولێرماوەیەك لەمەوبەر بەشێوەیەكى خۆبەخشانە و وەكو ئەركێكى سەرشانمان هەڵساین بەكۆكردنەوەى واژوو بۆدابین كردنى دەرماڵەى پیشەیى بۆسەرجەم مامۆستایانى كوردستان بەبێ جیاوازى و واژووەكانمان گەیاندە سەرجەم لیستەكانى نێوپەرلەمانى كوردستان و لیژنەى پەروەردە وخوێندنى باڵا و دواتریش لەگەڵ ئەندامێكى لیژنەى پەروەردە و خوێندنى باڵا كۆبوینەوە بەووردى باسمان لەدەرماڵەى پیشەیى كرد و داوامان كرد ئەم دەرماڵەیە لەرێگەى پەرلەمانى كوردستانەوە لەبودجەى ئەمساڵ جێگیربكرێت و لەكاتى كۆبونەوەكانیش دەربارەى بودجە بەردەوام لەسەرهێڵى پەیوەندى دابووین لەگەڵ لیستە جیاوازەكان و چەند بەرێزێكیش پێشنیاریان كرد كەسەرۆكى پەرلەمان دەرماڵەى پیشەیى مامۆستایان بخاتە دەنگدانەوە بەڵام بەبیانووى جۆراوجۆر سەرۆكایەتى پەرلەمان ئەم داواكارییەى نەخستە دەنگدانەوە و ئاماژەى بەوەكرد كەوەكو توێیە بۆحكومەتى دەنێرن بۆئەوەى كارى لەسەربكرێت ، ئێمە لەكەمپینى لەداكۆكیكردن لەمامۆستایان وێڕاى ئەوەى دڵگرانین بەوكارەى پەرلەمان و بەڵێنیش دەدەین بەردەوام بین لەسەرئەم داوایە و ئەگەر پێویستیش بكات هەزاران واژووى تر كۆدەكەینەوە چونكە لەهەرێمى كوردستان دەرماڵەى پیشەیى بۆزۆربەى پیشەكان خەرج دەكرێت جگە لەمامۆستایان ، ئەگەر هەربەمشێوەیەش پشتگوێ بخرێین و لەماوەى (15) رۆژى داهاتوو حكومەتى هەرێم وەڵامى ئەم داواكارییەمان نەداتەوە ئەوا بەدڵنیاییەوە رێگاى مەدەنى تر دەگرینە چونكە مامۆستایانى كوردستان چیتر ناتوانن بەم مووچە كەمەوە درێژە بەژیانیان بدەن .وەهەموولایەكیش درك بەوەدەكەن كەخراپى بژێوى مامۆستایان كاریگەرى راستەوخۆى كردۆتە سەردابەزینى ئاستى زانستى لەناوەندەكانى خوێندن.
لەگەڵ رێزدا
كەمپینى داكۆكیكردن لەمافى مامۆستایان / هەولێر
4/6/2011

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان