ویكیلیكس: وڵاته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ دژایه‌تی په‌كه‌كه، داوای هه‌لیكۆپته‌ری له تایوان كردووه
07/12/2010, 12:00 (GMT+1)

به‌گوێره به‌ڵگه‌كانی ئه‌مریكایی ئاشكرا ده‌بن كه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌لیكۆپته‌ری جۆری(Super Cobra-AH-1W) تایوان بفرۆشرێت توركیا، بۆ دژایه‌تی كردنی په‌كه‌كه، ده‌بێت تایوان رازی بكرێت.
تایوان، په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا‌و چین له‌نزیكه‌وه چاودێری ده‌كات
تایوان ساڵی 1993، شه‌ست و سێ هه‌لیكۆپته‌ری جۆری AH-1W سوپر كوبرا له وڵاته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كڕێت. ئاشكرا ده‌بێت، كه ئیدی كاتی ئه‌و هه‌لیكۆپته‌رانه ته‌واو بوونه‌و كۆنن، هه‌ر بۆیه تایوان ئه‌و هه‌لیكۆپته‌رانه ته‌سلیم ده‌كاته‌وه‌و به‌جێگای ئه‌وانه سی ویه‌ك هه‌لیكۆپته‌ری جۆری AH-64D ئۆژیناڵی ئاپاچی ده‌كڕێت. وه‌زیری پاراستن تایوان ـ كائۆ هائۆا ـ جه‌ۆ(Kao Hua-chu) به‌ڵگه‌كانی ویكیلیكسی ههڵسهنگاندو ئه‌و به‌ڵگه‌یه‌ی به‌ناراست وه‌سف كرد‌و ووتوویه كه، هه‌تاكۆ ئێستا وڵاته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، داخوازییه‌كی له‌و چه‌شنه‌یان له‌ئێمه نه‌كردووه. وه‌زیری پاراستنی تایوان ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر بۆ توركیا، داوایه‌كی له‌و جۆره،
كرێگرتن یان فرۆشتن له ئێمه بكرایایه، ئێمه خۆمان ئه‌و یه‌كه‌مان قه‌بووڵ نه‌ده‌كرد. چونكه ئه‌و ههلیكۆپتهرانهی بۆ چالاكییه‌كانی خۆمانی پاراستنی پێویستن. هه‌روه‌ها وه‌زیری پاراستنی تایوان، ئه‌وه‌ش ناشارێته‌وه وده‌ڵێت، له‌كاتی مانۆڕه، سه‌ربازییه‌كانی چین وئه‌مریكا له یه‌كی ئهیلۆلدا، ئێمه بهچاوكراوهته، ئه‌و یه‌كه چاودێری ده‌كه‌ین. به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كان، ئاشكرا بووه كه توركیا وچین له، ئه‌نادۆل، هه‌وڵی مانوڕێكی ئاسمانی به‌ناوی" بازی ئه‌نادۆل"" Anadolu Kartali " له‌مانگی ئه‌یلولدا، پێك ده‌هێنن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






















