له سه‌روبه‌ندی گه‌شته‌كه‌یدا، مه‌سروری تیرۆست له میرنشینی (راس الخیمه) ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی، كه‌شتیه‌كی نه‌وت هه‌ڵگر�
31/12/2010, 12:00 (GMT+1)

به پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له سه‌روه‌ری ساڵح پێداوی به‌رپرسی كاروبار‌و وه‌به‌ر هێنانی و بریكاری كۆمپانیاكانی مهسرۆرو پاراستن، ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه، كه مه‌سعود بارزانی به دوو مه‌به‌سته مهسرۆری كوڕی به نوێنه‌رایه‌تی خۆی و بۆ راس خه‌یمه ناردووه، یه‌كه‌م بۆ دروست كردن و توند كردنی پهوهندیهكانی له‌گه‌ڵ شێخ و حاكمی نویی راس خه‌یمه، چونكه زیاتر له ٢ مانگه حاكمی پیشووی راس خه‌یمه شَخ سه‌قه‌ر القاسمی كوچی دوای كردووه‌و سعودی كوڕی بۆته جێنشینی ئه‌و میرنشینه!
دووه‌میشیان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دوو گریبه‌سته‌ی كه به‌رله ٥ مانگ له‌مه‌وبه‌ر مه‌سعود بارزانی له‌گه‌ڵ شێخ سه‌قه‌ر القاسمی حاكمی كۆچكردوو مۆری كردبوو، بۆ پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان له بواری نهوتو غاز و عه‌قاراته‌وه، تا بیخه‌نه واری جیبه‌جێكردنه‌وه!
ئه‌مه‌و سه‌روه‌ر ساڵح پێداوی ئه‌وه‌شی دركاندووه، كه مه‌سعود بارزانی كه‌شتیه‌كی نه‌وت هه‌لگری یه‌ك ملیۆن به‌رمیلی له ڕیگه‌ی حاكمی پیشووی راس خهیمهوه به ٥٥ ملێۆن دۆلار كڕیوه، بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌وت بۆ یابان و چین و كۆریای باشوور، كه له ئیماراته‌وه نه‌وته‌كان بارده‌كه‌ن!
هه‌روه‌ها پڕۆژه‌ی دووه‌میان كرینی گه‌وره‌ترین ساختمانه كه له ٨٠ نهۆم پێك هاتووه به بری ٣٠٠ مڵیۆن دۆلار، له‌سه‌ر ڕووبه‌ری زه‌ویه‌كی ٢٢ دۆنمی، و به‌رامبه‌ر به‌وه‌ش شێخ سه‌قه‌ری كوچكردوو كراوه‌ته شه‌ریكی ژه‌نه‌ڕال گارنه‌ری حاكمی پیشووی عێر اق له دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراق و، له ٢ چاڵه نه‌وتی خۆرمیڵهی سه‌ربه ناوچه‌ی مهخمورو پارێزگای هه‌ولێر شهریكان كردووه، به ٤ به‌ش بۆ هه‌ریه‌كه مه‌سرۆر بارزانی و نێچیره‌ڤان و حاكم گارنه‌ری ئه‌مریكی و شێخ السهقهر القاسمی حاكمی كۆچكردوو، كه ئێستا هه‌موو كاروباره‌كان به ده‌ستی سعودی كوریهوهیهتی!
به پێی وته‌ی بارزانیهكی نزیك له مه‌سرۆر بارزانیه‌وه، مه‌سعود به نیازه له‌م نزیكانه گرێبه‌ستێكی نه‌وت و غاز له‌گه‌ڵ ئیماراتیه‌كان مۆربكات، به‌مه‌رجێك ئه‌وانیش وه‌به‌رهێنانه‌كانیان بگهیهنهنه قوناغی جێبه‌جێكردن وسهرچاوهكه ئه‌وه‌ی ته‌خمین كردووه كه به به‌ری ٢ ملیار دۆلار مه‌سعود بارزانی و كوڕه‌كانی پرۆژه‌ی عه‌قارات و نه‌وت و غازیان له ئیمارات وه‌به‌رهینان كردووه!
وینه‌که هی ئه‌رشیفه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






















